د.كهمال كهركووكی: "فڕۆكهكانی عێراق بهبێ ههماههنگی بۆردومانیان كرد؛ داوا دهكهین سنوورێك ههبێ"
__2015_10_17_h20m58s37__LB.jpg)
كەركووك-KDP.info- بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك (د.كهمال كهركووكی) ڕایگهیاند كه، ئەمڕۆ ئێوارە فڕۆكە جەنگییەكانی حكوومەتی عێراق دوو جار لە ڕۆژئاوای شاری كەركووكدا لە ناوچەی بەرزاییەكانی پشتی مامە و عەلەغێر لە دیوی گوبێبەوە و مزێرییە بۆردومانیان كرددووە, بە شێوەیەك كە بۆردومانەكە زۆر نزیك بوو لە سەنگەرەكانی پێشەوەی هێزی پێشەرگە.
(د.كەمال كەركووكی) بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئێوارە دوای مەغریب فڕۆكە جەنگییەكانی حكوومەتی عێراق دوو جار لە ڕۆژئاوای شاری كەركووك لە ناوچەی بەرزاییەكانی پشتی مامە و عەلەغێر لە دیوی گوبێبەوە و مزێرییە بۆردومانیان كردووە, بە شێوەیەك كە بۆردومانەكە زۆر نزیك بوو لە سەنگەرەكانی پێشەوەی هێزی پێشەرگە."
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك ئاماژەیشی دا كە "تاكو ئێستا بە هیچ شێوەیەك فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ هێزی پیشمەرگە هیچ شوێنێكیان بۆردومان نەكردووە, بەڵام ئەمڕۆ ئەم فرۆكە عێراقیانە دوو جار بۆردومانیان كردووە بەبێ هیچ هەماهەنگیەك لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و سەرەڕای ئەوەیش بۆردومانکردنەکەیان زۆر نزیك بوو لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە و داعشیش لەو شوێنانە نین. داواكارین بە زووترین كات سنوورێك بۆ ئەو هەڵانە دابندرێت. تاكو بەبێ هەماهەنگی ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی پێشمەگە بوردمان نەكەن، چونكە ئەو كارەیان زیان دەگەیێنێتە هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە زیاتر لە ساڵێكە دژ بە داعش لە شەڕدان و گەل و خاكی كوردستان دەپارێزن."
سەرباز واحید




