٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌: هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك لەبەر ئینتما سیاسییەکەی دوور نه‌خراوه‌ته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە بەھۆی هەوداریی لایەنێکی سیاسی ھیچ پێشمەرگەیەک دوورخرابێتەوە.

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان (ئاری ھەرسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەنگۆیەک بڵاو بووەتەوە گوایە ھەندێک ئەفسەر و پێشمەرگە کە هەواداری بزووتنەوەی گۆڕان بوونە لە ڕیزی وەزارەتی پێشمەرگە دەرکراون، کەچی کاتێ شوێنی شتەکەمان گرت، زانیمان هیچ بڕیارێکی لەو جۆرە نەدراوە و، درۆیە."
(ئاری ھەرسین) گوتیشی: "ئێمە لە دەستەی سەرۆکایەتیی لیژنەی پێشمەرگە لە پارلەمانی کوردستان، داوا لە سەرجەم ئەفسەر و پێشمەرگە بەڕێزەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، ئەگەر شتێکی نەخوازراوی لەو بابەتەیان دیت، زوو لیژنەکەمانی لێ ئاگادار بکەنەوە، چونکە ئەم جۆرە سزادانە سیاسییە بە ھیچ جۆرێک قابیلی قەبووڵ نییە."

گوتیشی، بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە ھەواڵانە درز دەخاتە ناو ھێزی پێشمەرگەوە و، ئێمەش لە شەڕی داعشداین، بۆیە ئەمە کارێکی باش نییە ئەم جۆرە دەنگۆیانە بڵاو دەکرێتەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار