له سنووری شنگال ههزار داعش زیاتریش كوژراون

شنگال-KDP.info- داعش لە میحوەری شنگال زۆر لاواز بووە و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە نەماوە و هەر جارێک هێرشیان هێنابێ بهشكستێكی گهورهوه گهڕاونهتهوه و تا ئێستا زیا تر له ههزاریشیان لێ كوژراوه.
عەقید (نادر خەمۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی: داعش لە میحوەری شنگال زۆر لاواز بووە و توانای هێرش بردن و ڕووبەڕووی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە نەماوە، هەر جارێک هاتبنە پێشەوە بەسەر شۆڕی گەڕاونەتەوە، بۆیە ئێستا تەنیا هەندێک جار هاوەن ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.
عەقید نادر، گوتیشی: شوێنە ستراتیژیەکانی شنگال بەدەست هێزی پێشمەرگەوەنە، ئەوەیش وای کردووە داعش لەناو شنگال زۆربەی کەلوپەلی خۆی بۆ سوریا بگوازێتەوە، چونکە دەزانن هیچیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە پێ ناکرێت و رزگار کردنی شنگال نزیک بووەتەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا شنگال ئازاد دەکرێت.
ئەو فەرماندەی پێشمەرگە، ئەوەشی گوت: ئەو گرژی ئالۆزیانەی لە سنووری سلێمانی دروست بوونە، کاریگەری لەسەر ورەی پێشمەرگە نابێت و بەڵکو بەردەوام ئێمە هاندەدان زیاتر بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بکەین و دوژمنانی کورد و کوردستان لەناو ببەین.
لهسنووری شنگالدا پێشمهرگه و فڕۆكه جهنگییهكان تا ئێستا ههزار داعش زیاتریشیان كوشتووه.
رابین شێروانی




