سهیدسادق.. تهقه له ماڵی نهقیبێكی پارتی كرا

سەیدسادق-KDP.info- چەند چەکدارێکی نەناسراو، تەقەیان لە ماڵی پێشمەرگەیەکی پارتیی دیموکراتی کوردستان کردووە لە شارۆچکەی سەیدسادق و، دواتریش رایانکردووە.
گارگێری لقی12ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵهبجە (بەختیار سدیق)، گوتی، لە سەیدسادق تەقە لەماڵَی نەقیبێکی پێشمەرگەی زێرەڤانی کراوە و، تەقەکانیش بەر پەنجەرەی ماڵەکەیان کەوتووە، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زیانی گیانی نەبووە.
(بەختیار سدیق) گوتیشی، نازانرێت کێ ئەو تەقەی کردووە، بهڵام چونكه چونكه وڵامی تەقەکەران دراوەتەوە، بێئهوهی ئامانجهكهیان بپێكن، چەکدارەکان رایانکردووە. هێشتایش نازانرێت کێی لەپشتەوەیە.
گوتیشی، لەئێستادا تاڕادەیەک دۆخەکە ئارامە و مامۆستایانیش لە ھەڵبجە بەردەوامن لە خۆپیشاندان؛ ئێمەیش وەکو پارتی پشتگیرییان لێ دەکەین و، نوێنەر و خەڵکی ئێمەش لەو خۆپیشاندانە ھێمنانە بەشدارن، چونکە مافێکی رەوای خۆیانە کە داوای دەکەن.
بڵند ئیبراھیم




