٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سامی ئه‌رگوشی: هه‌واڵه‌كه‌ی ''سكای پرێس'' هه‌ڵبه‌ستراوه‌.. ته‌قه‌ له‌ كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی نێچیرڤان بارزانی نه‌كراوه‌

سەرچاوە: KDP.info

(سامی ئه‌رگوشی)، له‌ تویتێكدا كه‌ كه‌مێك له‌مه‌به‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ڕایگه‌یاند، ''هەواڵی ''سکای پرێس'' كه‌ گوایە تەقە لە کاروانی ئـۆتۆمبیلەکانی (نێچیرڤان بارزانی) کراوە، تەواو هەڵبەستراو و بێبنەما و دوور لە هەموو ڕاستییەکە.''

شیاوی گوتنه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی)، ئه‌مڕۆ له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ تاران به‌شدار بووه‌، كه‌ بە هەماهەنگی نێوان ئێران و ئەڵمانیا و بە بەشداری ئەندامانی ئەو گرووپە و هاوکاریی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی لە تارانی پایتەختی ئێران، بە بەشداریی (نێچیرڤان بارزانی) بەڕێوە دەچێت.

پرسی سەرەکیی کۆنفرانسەکە تایبەت دەبێت بە قسەکردن و لێکۆڵینەوە لە شەڕی نێوخۆیی سووریا و رۆڵی ئێران لە ناوچەکدا.

هەواڵی پەیوەندیدار