پێشمەرگە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی خستە خوارەوە

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی داعش خراوەتە خوارەوە، كە بۆ كاری سیخوڕی رەوانە كرابوو.
(شەوكەت زێوەیی) فەرماندە لە لیوای چواری هێزی پێشمەرگە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی داعش، لە ناوچەی گولات كە لەلایەن داعشەوە بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە بۆ كاری سیخوڕی رەوانە كرابوو، هێزەكانی پێشمەرگە خستیانە خوارەوە".
(زێوەیی) گوتیشی، ئەمڕۆ جارێكی دیكە فڕۆكەیەكی دیكەیان رەوانە كردەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی لە ئاسمانەوە بەرز بوو، نەتواندرا بخرێتە خوارەوە و رزگاری بوو.
بڵند ئیبراهیم




