کۆبوونەوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە تاران دەستی پێ کرد

تاران-KDP.info- کۆبوونەوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە تاران دەستی پێکرد، كه پرسی سەرەکیی کۆنفرانسەکە تایبەت دەبێت بە قسەکردن و لێکۆڵینەوە لە شەڕی نێوخۆیی سووریا و رۆڵی ئێران لە ناوچەکدا.
سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی) كه بۆ بهشداریی ئهم كۆنفڕانسه دوێنێ گهیشته تاران، له كۆنفڕانسهكهدا چاوی كهوتووه به ههریهك له (محەممەد جەواد زەریف) وەزیری دەرەوەی ئێران و (فرانک واڵتەر شتاینمایەر) وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاندووه "وڵاتەکەی و وڵاتانی پێنج کۆ یەک، هەوڵی ئەوە دەدەن کە لە هەموو بوارەکاندا هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئێران باشتربێت".
راشیگەیاند "هیوادارین بتوانین لە چەند مانگی داهاتوودا ئەو رێککەتنەی واژۆمان کرد جیبەجێی بکەین".
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بە هەماهەنگی نێوان ئێران و ئەڵمانیا و بە بەشداری ئەندامانی ئەو گرووپە و هاوکاریی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی لە تارانی پایتەختی ئێران، بە بەشداریی (نێچیرڤان بارزانی) بەڕێوە دەچێت.
پرسی سەرەکیی کۆنفرانسەکە تایبەت دەبێت بە قسەکردن و لێکۆڵینەوە لە شەڕی نێوخۆیی سووریا و رۆڵی ئێران لە ناوچەکدا.





