سه‌رچاوه‌یه‌ك په‌رده له‌سه‌ر دووبه‌ره‌یییه‌كه‌ی تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان لا ده‌دات.. جارێ ناگه‌ڕێته‌وه

سلێمانی-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو مه‌كۆى سه‌ره‌كیى تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروانه‌وه له شارى سلێمانی، كۆمه‌ڵێك نهێنى سه‌باره‌ت به گه‌شته‌كه‌ى (نه‌وشیروان مسته‌فا) و ئاڵۆزیى سیاسى نێوان پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان و تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان، ئاشكرا كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كه كه له‌به‌ر هه‌ستیاریی زانیارییه‌كان نه‌یویست ناوی ببه‌ین، سه‌باره‌ت به قه‌یرانى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان، بۆ مڵپه‌ڕی فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان دوا و گوتى "سه‌ره‌تاى پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، له ناو مه‌كۆى سه‌ره‌كیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، دوو بۆچوون هه‌بوون، هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵسوڕاوانى سه‌ره‌كى پێیان باش بوو، پرسى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم یه‌كلایى بكرێته‌وه و رێگه نه‌درێت (مه‌سعوود بارزانى) ویلایه‌ته‌كه‌ى درێژ بكرێته‌وه، ئێمه‌ومانانیش كه له به‌ره‌كه‌ى تردا بووین، ده‌توانم بڵێم تواناى ئه‌وه‌مان نه‌بووه بڕیاره‌كان یه‌كلایى بكه‌ینه‌وه و پێمان وابوو ئه‌و پرسه كاتى نه‌هاتووه و، پارتیى سیاسه‌تێكى نه‌رمى هه‌یه له په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانى، به نموونه‌ش له ئێستادا داوامان كردووه ده‌ستوور هه‌موار بكرێت، كه‌چى ئه‌وه‌تا پارتى نه‌رمى نواندووه كه دووباره ده‌ستوور ئاماده بكرێته‌وه، بۆیه پێمان وابوو له‌به‌رامبه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم بۆ (بارزانى) به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه، ده‌توانین زۆر كارى تر بۆ پاشه‌ڕۆژی كوردستان بكه‌ین و، به شێوه‌یه‌كى نه‌رمونیان پارتى پێ لاواز بكه‌ین، به‌ڵام گوێیان بۆ نه‌گرتین و، هه‌ر كاتێك رایه‌كى له‌م شێوه‌یه‌مان ده‌خسته روو، تاوانبار ده‌كراین به‌وه‌ى ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ پارتى یان یه‌كێتى كار ده‌كه‌ین".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشى كرده‌وه "له ئێستادا مه‌كۆى سه‌ره‌كیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و رێكخستنه‌كانى، ته‌واو شپرزه‌ى بوونه، به تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار ته‌له‌فۆنمان بۆ خودى (نه‌وشیروان مسته‌فا) رێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى، به‌ڵام به ڕاشكاوى ئه‌وه‌ى پێ گوتووین كه ناگه‌ڕێته‌وه و، ده‌بێت له غیابى ئه‌و، پشت به خۆیان ببه‌ستن، ئه‌مه‌یش شپرزه‌یى خستووه‌ته ناو سه‌ركرده‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه.''
ئه‌و سه‌رچاوه‌ی گرده‌كه گوتیشی، ''دواجار من پێم وایه وه‌ك چۆن پارتییه‌كان ئاره‌زووى ئه‌وه ده‌كه‌ن له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى (مه‌سعوود بارزانى)دا بناغه‌ى ده‌وڵه‌تى كوردى دابنێن، ئاوهایش نزیكه‌كانى (نه‌وشیروان مسته‌فا) ئاره‌زووى ئه‌وه ده‌كه‌ن له ماوه‌ى هه‌ڵسوڕاوێتیى (نه‌وشیروان مسته‌فا)دا، بۆ لاوازكردنى پارتى و یه‌كێتى هه‌نگاوگه‌لێك بنرێن، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌ڵه‌یه‌كى سیاسى له شێوه‌ى ئێستادا دروست بێت".
دواى ئه‌وه‌ى (نه‌وشیروان مسته‌فا) گوایه كه به سه‌ردانێكى كۆمه‌ڵایه‌تى چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، هێشتا هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان و بارودۆخى سیاسى و رێگرییه‌كانى پارتى له چوونى (یووسف محه‌ممه‌د) سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ هه‌ولێر و ده‌ركردنى وه‌زیره‌كانى گۆڕان له حكوومه‌ت ده‌رنه‌بڕیوه.
سه‌رچاوه‌كه هۆكارى گه‌شته‌كه‌ى (نه‌وشیروان مسته‌فا)ی خسته روو و ده‌ڵى "هۆكارى گه‌شته‌كه‌ى، به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى پزیشكیى خێزانه‌كه‌یه‌تى، به‌ڵام ئێمه‌ش گومانمان له‌وه هه‌یه و، پێمان وایه له بارودۆخێكى ئه‌وهاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئه‌وه هۆكار نییه بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى."
هه‌ر پێوه‌ست به دووبه‌ره‌یی هه‌ڵسوراوانی نێو تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان، ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی زانیویه‌تی كه، (مستەفای سەیدقادر) زۆر لە گۆڕان تووڕەیە و، قسەی بە ڕاگەیاندنەکەیان گوتووە و پێیڕاگه‌یاندوون، ''کۆی فیتنە ئێوەن و ئێمەتان تەواو ئیحراج کردووە.''
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانمان، ئەمڕۆ بەیاننامەکەیان بۆ (مستەفای سەیدقادر) ناردووە تا ڕای خۆی لەبارەوە بدات، چونکە ئامادەی کۆبوونەوەکەیان نەبووە، ئەویش گوتوویەتی: ''خۆتان چۆنتان تێکدا، ئاوا چارەی بکەن، من حەقم به‌سه‌رتانه‌وه نییە.''
له حه‌فه‌تی ڕابردوودا، تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان، به بەكارهێنان منداڵ و هه‌رزه‌كاران، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی پارتیی دیمۆكراتی كوردستانی، له ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و بیتوێن، سلێمانی و هه‌له‌بجه و، گه‌رمیان و شاره‌زوور به‌رپا كرد و، به هۆیه‌وه تووندوتیژی لێ كه‌وته‌وه و، گه‌لێك منداڵی بێگوناهیش، كە به‌كارهێنانیان بۆ ئامانجی سیاسی، پێچەوانەی یاسا و بنەماكانی مافی مرۆڤ و ڕۆحی كوردایەتییە، بوونه قوربانیی مه‌رام و پیلانه كوده‌تائاساكه‌ی نه‌وشیروان و تاقمه‌كه‌ی.
(نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین) له حه‌وت دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه و سكرتێرى كۆمه‌ڵه‌ى ره‌نجده‌رانى كوردستان بووه. دواتر بووه به جێگرى سكرتێرى گشتیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان تا ساڵى 2006، دواتر به پاساوی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له كایه‌ی سیاسی و خۆخه‌ریككردنی به كاری ڕۆشنبیری و مێدیایی، ده‌ستى له پۆسته‌كه‌ى كشانده‌وه و له ساڵى 2009، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى دروست كرد و بوو به رێكخه‌رى گشتی، كه له ئێستادا به ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان ناسراوه.




