حەقە ئێستا خەڵکی لە تاقمه‌كه‌ى گرده‌كه بپرسێت بۆ شەڕی مانەوە لە دەسه‌ڵات دەکەن

گه‌رمیان-KDP.info- (ئه‌كره‌م ساڵح) به‌رپرسی لقی 22 ی گه‌رمیانی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، حەقە ئێستا خەڵکی کوردستان لە تاقمه‌كه‌ى گرده‌كه بپرسێت، ئەگەر حکوومەت ئەوەندە خراپ و گەندەڵە، ئێوە بۆ شەڕی مانەوە لە دەسه‌ڵات دەکەن.
(ئه‌كره‌م ساڵح) به‌رپرسی لقی 22 ی پارتی دیموكراتی كوردستان له گه‌رمیان، بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان گوتى: "دوای ئەوەی تاقمه‌كه‌ى گرده‌كه نەیتوانی بەشێك بێت لە سەقامگیری سیاسی و حکوومڕانی لە کوردستان، كه خۆی هاوبەشی حکوومەتە و داوای ڕاپەڕینی دژی حکوومەتى دەکرد، دوور لە هه‌موو بەرپرسیاریەتییه‌کی نیشتمانی و لێکدانەوەی واقیعی بۆ هەستیاری بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە، پەنای بۆ توندوتیژی و پەلاماردان و ئاژەوەگێری برد، بەو هۆیەوە پاریزگای سلیمانی و گەرمیان بەڕەوشێکی ئاڵۆزادا تێپه‌ڕی".
(ساڵح) گوتیشى: "پارتی بۆ ڕێگەگرتن لە فراوانبوونی کاری تێکدەرانە ناچار بوو بە ڕێکەوتن و شەراکەتی خۆی لەگەڵ تاقمه‌كه‌ى گرده‌كه‌دا بچێتەوە و لە جوڵەیەکی خێرا‌و کاریگەردا (یوسف محه‌ممه‌د) و وەزیرەکانی لە حکوومەت بە دەرنا و ئارامی پایتەختی پاراست".
به‌رپرسی لقی 22ی پارتی له گه‌رمیان باسی له‌وه‌شكرد، تاقمه‌كه‌ى گرده‌كه ئێستا داوای چارەسەری کێشەکە و گەڕانەوە بۆ حکوومەت دەكه‌ن، حەقە ئێستا خەڵکی کوردستان لە تاقمه‌كه‌ى گرده‌كه بپرسێت، ئەگەر حکوومەت ئەوەندە خراپ و گەندەڵە ئێوە بۆ شەڕی مانەوە لە دەسه‌ڵات دەکەن.
هه‌روه‌ها ده‌شپرسێت :" خۆ ئەگەر باشە و قەیرانەکان لە دەرەوەی دەسه‌ڵات و ئیرادەی حکوومەتە، ئیتر خەڵکی کوردستان بۆ چەواشە دەکەن و لەم بارودۆخە هەستیار و چارەنوسسازەدا یەکڕیزی و سەقامگیری کوردستان بۆ کێ تێکدەدەن".




