هه‌ڕه‌شه‌یشیان له تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان كردووه.. كه‌سوكاری گیراوه‌كان، داوای سۆراخی منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن

سلێمانی-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای ده‌كات كه، ئه‌م به‌یانییه، كه‌وسوكاری ئه‌و مێرمنداڵ و گه‌نجه‌به‌ردوه‌شێنانه‌ی كه له لایه‌ن ئاسایشه‌وه گیراون، كه له لایه‌ن تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروانه‌وه هان درابوون، باره‌گاكانی پارتی بسووتێنن و ئاڵۆزیی بنێنه‌وه، چوونه‌ته گرده‌كه و داوای ئازادكردنیان له تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان كردووه و، هه‌ڕه‌شه‌یشیان لێ كردوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له گرده‌كه‌وه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیمۆكراتی كوردستانی گوت، ئەم بەیانیی هه‌ینییە، زیاتر لە پەنجا ژن و پیاو، چوونەتە سەر گردەكەی گۆڕان و داوای چارەنووسی كوڕەكانیان دەكەن كە لە ئاسایشی سلێمانی گیراون، گوتیشی، ئه‌وانه‌ی داوای چاره‌نووسی منداڵه‌كانیان ده‌كرده‌وه، هەموویان هەواداری گۆڕانن، كەچی گۆڕان سۆراخیان ناكات.
هۆكاری سۆراخنه‌كردنیشیان به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه، (شەمال عه‌بدولوەفا) كاتێك پێشوازی لێ كردوون، پێی گوتوون، ''ئێمە ناتوانین سۆراخیان بكەین، چونكه ئەگەر ئەوە بكەین، دەبێتە بەڵگە لەسەرمان كە ئێمە له پشت ئه‌و هه‌رزه‌كار و گه‌نجانه‌وه بووین و هانمان داون. به‌ڵام باوكی یەكێك لە گیراوەكان، به‌گژ (شەماڵ عه‌بدولوه‌فا)دا چووه‌ته‌وه و پێی گوتووە، كوڕەكەی من بە (پەمپی بیبەری توون) چاوی ئاسایشێكی كوێر كردووە، كه‌چی ئێستا جگە لەوەی كوڕەكەم گیراوە، كیشەكە بووەتە عه‌شایری و، كه‌سوكاری ئه‌و ئاسایشه هەڕەشە لە ماڵ و مناڵم دەكەن.''
باوكی ئه‌و كوڕه هه‌ر به‌وه‌نده ناوه‌ستێ و هه‌ڕه‌شه له (شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا) ده‌كات و ده‌ڵێ، ''ئەگەر ئێوە نین، ئه‌ی كوڕی من پەمپی بیبەری توونی لە كوێ هێناوە''، پێیشی گوتوون ''ئەگەر مناڵێكم بكوژرێت، ئەم گردەتان بە سەرا ئەڕووخێنم، چۆن پەمپەكەتان داوەتێ ئاوایش چارەسەری بكەن.''
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایشی ده‌كات كه، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا تاقمه‌كه‌ی نه‌وشیروان نه‌یانویستووه خۆیانیان لێ بكه‌ن به خاوه‌ن، به‌ڵام دواتر له ترسی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌سوكاری منداڵه به‌ردوه‌شێنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رانی گرده‌كه بره‌و نه‌ستێنێ، به‌ڵێنیان پێداون، هەموو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ئەوەی كوڕەكانیان بۆ ئازاد بكەن.




