٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەوشیروان، گەنج بەرەو هەڵدێر دەبات

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  بەرپرسی‌ لقی‌ 4ـی‌ پارتی‌ لە سلێمانی دەڵێت، ئەوەی تاقمەكەی نەوشیروان ئاڕاستە دەكات، تەنیا و تەنیا خودی (نەوشیروان مستەفا)ـیە و رەهایەتییەك بۆ گەنج لەناو تاقمەكەیدا نییە، بیركردنەوەی (نەوشیروان)ـیش ئەوەیە، گەنجان بەرەو هەڵدێر ببات.

(سەعید سەلیم پشدەری) بەرپرسی‌ لقی‌ 4ــی‌ پارتیی‌ دیموكراتی‌ كوردستان لە سلێمانی‌، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە لە قۆناخێكی زۆر چارەنووسساز و هەستیارداین لە هەرێمی كوردستاندا، پێمان وایە بەرەو قۆناخێكی نوێتریش هەنگاو دەنێین، كە تێیدا دەستكەوتی سیاسیی بەرزتر بەدەست دێنین، بەڵام بەداخەوە تاقمەكەی نەوشیروان وەكو پیشەی هەمیشەییان، بە دروستكردنی پشێوی ئارام بوونەوە، ئێمە ئەگەر خوێندنەوەیەكی زانستی و واقیعیی ورد بۆ تاقمەكەی نەوشیروان بكەین، زۆر باش تێدەگەین هیچ ستراتیژییەتێكی نەتەوەییان نییە، بەڵكە ستراتیژ و بیركردنەوە و بنەمای فكیری و كرداریی تاقمەكەی نەوشیروان دژ بە ستراتیژی نەتەوەیی كوردە و هەموو هەوڵەكانیان لە دژی ئەو ستراتیژییەتە نەتەوەییەیە كە ساڵەهای ساڵە هەوڵی بۆ دەدرێ و خوێنی لەپێناو دەدرێت، بۆ گەییشتن بە كەناری ئارام و بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكان."

(پشدەری) گوتیشی: "ئەوەی من تێبینی دەكەم، مەركەزییەتی رەها هەیە و ئەم مەركەزییەتە لە شەخسی (نەوشیروان موستەفا)ـدا خۆی دەبینێتەوە، ئەو بیركردنەوە و بڕیارەكانی تاقمەكەی ئاڕاستە دەكات و، كۆمەڵێك گەنج كە لە دەوری تاقمەكەی كۆ بوونەتەوە، ئێمە بە رێزەوە سەیری بەشێك لەو گەنجانە دەكەین كە رۆشنبیرن و تێگەییشتوون، بەڵام دەبێ بیزانن كە بە هەڵەدا چوون و، ئەوەی ئاڕاستەی ئەو تاقمە دەكات، تەنیا و تەنیا خودی (نەوشیروان مستەفا)ـیە و، هیچ رەهایەتییەك بۆ گەنج نییە لەناو ئەو تاقمەدا".

بەرپرسی‌ لقی‌ 4ـی‌ پارتی لە سلێمانی ‌دەشڵێت: "بیركردنەوەی (نەوشیروان مستەفا) ئەم گەنجانە بەرەو هەڵدێر دەبات، بەڵام ئێستایش كۆتایی ژیان نییە و دەوری بەشێك لە كارەكتەرە ئیجابییەكان و گەنجانی رۆشنبیر كە بە هێز و توانای خۆیانەوە هەوڵ دەدەن بۆ بەدیهێنانی شتی جوان و بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگە، پێیان وا بووە دەتوانن لە رێگەی ئەو تاقمەوە دەتوانن ئامانجەكانیان بەدی بێنن، ئەوان پێویستە پێداچوونەوە بە هەڵسەنگاندنی خۆیان و تاقمەكەی نەوشیرواندا بكەن و بیر بكەنەوە كە، ئەوەی ئەوان هەوڵی بۆ دەدەن، ئەم تاقمە هەوڵی بۆ نادات".

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار