٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەورۆڵی: تاقمەكەی نەوشیروان وا خەریكی تۆمەتهەڵبەستنن، ده‌رهێنه‌ره‌كه‌یش بڕوای پێ ناكات

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی لە سلێمانی، گوتی، تاقمەكەی نەوشیروان هیچیان پێ نەماوە، بۆیە ئێستا خه‌ریكی هه‌ڵبه‌ستنی تۆمەتن بۆ پارتی.

دوای ئەوەی تاقمەكەی نەوشیروان تۆمەتی ئەوەیان بۆ پارتی دروست كرد، كە گوایە ئەوان خۆیان هێرشیان كردووەتە سەر بارەگاكانی پارتی لە سلێمانی و كادیرانی خۆیان بوونە، (فارس نەورۆڵی) گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تاقمەكەی نەوشیروان هێرشیان كردووەتە سەر بارەگاكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان و كادیرانی پارتی و ئامادەكارییشی بۆ ئەمە كردبوو، بۆیە ئەوەی دەگوترێت چەواشەكارییە و درۆیەكی شاخدارە كە پارتی خۆی ئەمەی كردبێت".
(نەورۆڵی) گوتیشی: "ئەوەی كراوە لە خەیاڵی پارتیدا نەبووە و ئەوەی بەرانبەر پارتییش كراوە، حیزبی بەعسیش ئەمەی نەكردووە".

گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی لە سلێمانی دەشڵێت: "هیچ مومكین نییە پارتی خۆی تەقە لە بارەگاكانی خۆی بكات و بیانسووتێنێت، ئەمە تاقمەكەی نەوشیروانە كە  هیچیان پێ نەماوە و ئەمەیان گوتووە، چونكە من خۆم قسەم لەگەڵ ئاساییش كردووە و باسیان لەوەكرد كە درۆیە پارتی ئەو كارەی كردبێت، بۆیە ئەمە ئەگەر فیلمیش بێت، دەرهێنەرەكەی باوەڕی پێ ناكات".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار