٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەوانەی دەستیان لە سووتاندنی بارەگا و شەهید و برینداركردنی كادیرانی پارتیدا هەبووە، دەدرێنە دادگا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی یاسایی و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: "بەڵگەكان كۆ دەكەینەوە و هەر كەسێك دەستی لە سووتاندنی بارەگاكانی پارتی و شەهید و برینداركردنی كادیرانی پارتی لە سنووری سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجەدا هەبووبێت، دەیدەنە دادگا".

(ڤەمان فەیسەڵ سەلیم) ئەندامی لیژنەی یاسایی و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "وەكو فراكسیۆنی زەرد لە لیژنەی یاسایی سەرقاڵی كۆكردنەوەی بەڵگەین لەسەر ئەو كەسانەی كە دەستیان هەبووە لە گۆڕینی ئاڕاستەی خۆپیشاندان و، هاندان و بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندەران بە ئاراستەی تووندوتیژی و سووتاندنی بارەگاكانی پارتی و شەهید و برینداركردنی كادیرانی پارتی لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان".


(ڤەمان) گوتیشی:" لە كاتی ئاشكرابوونی ئەو كەسانەدا جا پەرلەمانتار بن یاخود ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و تەنانەت هەر كەسێك بێت، ئەوا سكاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەكەین و دەیاندەینە دادگا".

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار