له ده‌ستگیركراوه گێره‌شێوێنه‌كان، عه‌ره‌ب، سووریایی و ئه‌ندامی لایه‌ناكانیش هه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- به هۆی ئه‌و كاره تێكده‌رانه‌یه‌ی له سلێمانی و پشده‌ر و بیتوێن و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه، ڕوویان دا، نزیكەی 400 كەس لە گێره‌شێوێنان دەستگیر كراون، كە لەناویاندا عەرەب و سووریایی و ئەندامانی حزبەكانیشی تێدایە.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كگرتووی ئیسلامی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی یەكێتیی نیشتیمانی لەگەل نوێنەرایەتیی ئەو وڵاتانە كۆ بووه‌ەوە كە نوێنەرایەتییان لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، كە بۆ تاوتووكردنی دۆخی هەرێمی كوردستان بووه، (سەعدی ئەحمەد پیرە)، پێیڕاگه‌یاندوون، ئەوەی ڕووی داوە، كارێكی نەخوازراو بووە.
(سەعدی ئەحمەد پیرە) كه ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتییه گوتووشیه‌تی: خۆپیشاندانەكان دەستی دەرەكی تێدا بووە و، نزیكەی چوارسەد كەس دەستگیر كراون لەسەر ئەو خۆپیشاندانانە، كە عەرەب و سووریایی و ئەندامانی حزبەكانیشی تێدایە؛ به‌ڵام نه‌یدركاندووه كه هیی كام لایانانه‌ن.




