شیرین حوسنى: گۆڕان له خزمه‌تكردن به خه‌ڵك شكستی برد.. چاكسازییه‌كه‌یان هه‌ر دروشم بوو

هه‌ولێر-KDP.info- (د. شرین حوسنى ره‌مه‌زان) ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "لە سەرەتاى دەستپێکردنى کابینەى هەشتەمى حکوومەت و خولى چوارەمى پەرلەمان، بزووتنەوەى گۆڕان دوو ڕۆڵى گێرا، هه‌م ئۆپۆزسیۆن و هه‌میش له نێو حكوومه‌ت، (یووسف محه‌ممه‌د)یش جگە لە دامەزراندنى کادیرانى حیزبى خۆى بە پلەى راوێژکار و پلەى جیاجیا لە نێو پەرلەمان، دواتریش پێدانى پارە به میدیاکانى سەر به حیزبەکەى و زیادکرنى بودجەى حیزبەکەى، لە رێگاى یاساى بودجەى ئەحزابه‌وه، هیچى تری نه‌كرد.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان گوتیشى: "گۆڕان كه ئۆپۆزسیۆن بوو، بانگەشەى ئه‌وه‌ى دەکرد ئه‌گه‌ر وەزارەتى دارایى لە دەستیان بایە سەرچاوەى داهاتیان زیاد دەکرد و، هەرتاکێک لە هەرێمى کوردستان خاوەن مووچەى خۆى ده‌بوو، کەچى وەزارەتى دارایی‌یان وه‌رگرت و سەرەتا دەستیان کرد به گۆڕینى ستافى وەزارەت، به کادیرانى گۆڕان و بە هەزاران له کادیرانى حیزبى خۆیان هه‌وڵى گوازتنه‌وه‌یاندا بۆ سەر میلاکى حکوومەت، به‌مه‌یش نه‌یانتوانى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم دابین بکەن و، بە ڕۆحیه‌تی دکتاتوریانه‌یان كه گوایه شه‌رعه‌یه‌تیان له خه‌ڵك وه‌رگرتووه، بۆ ماوەى سالێک وه‌زیرى دارایى نەیهشت بەرێوبەره گشتییەکانى ئەو وەزارەتە ده‌سته‌ڵاتی خۆیشیان پێڕۆ بكه‌ن.''
(د. شیرین حوسنى) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "گۆڕان تەنها به قسەکردن و موزایەده‌ى سیاسى و چەواشەکردنى خەڵک سەرکەوتوو بووە، بەڵام لە ڕووی پراکتیکى و هەستکردن بە بەرپرسیارەتى بەرانبەر خەڵک، شكستى برد؛ لە چەند رۆژى ڕابرد له‌و كاته‌ى مامۆستایانى سلێمانى خۆپیشاندانیان ساز دا، گێره‌شێوێنه‌كانی گۆڕان هاتنه سەر شەقام و ئاراستەى خۆپیشاندانیان گۆڕی و، له ڕێی كۆمه‌ڵێك به‌ردوه‌شێنه‌وه به‌گژ پارتییاندا كردنه‌وه و بارەگاکانى سووتاندن و خه‌ڵكی لێ بریندار کرد و کادیرانى پارتی شەهید کردن.''
نەشوان بەرزنجی




