نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى تاران ده‌كات

هه‌ولێر-- بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسى ئاسایشیى میوونیخ كه له تارانى پایته‌خت ده‌به‌سترێت، (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كورستان، 17ى ئه‌م مانگه، به داوه‌تێكى فه‌رمى سه‌ردانى ئێران ده‌كات.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، (سامى ئه‌رگۆشى) سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ڕایگه‌یاند: ''بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسى ئاسایشیى میوونیخ كه له تارانى پایته‌خت ده‌به‌سترێت، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كورستان ڕۆژى 17ى ئه‌م مانگه به داوه‌تێكى فه‌رمى سه‌ردانى ئێران ده‌كات.''
ده‌رباره‌ى كۆنفرانسه‌كه‌ش گوتى: ''ئه‌م كۆنفرانسه كه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئهنتیستۆى نێوده‌وڵه‌تیى لێكۆڵینه‌وه‌ى سیاسى له پایته‌ختى ئێران ساز ده‌كرێت، هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا و ئێران و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانته‌ران و به‌رپرسانى حكوومى و ئهكادیمسیهن و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ئێرانى به‌شدارى تیادا ده‌كه‌ن و زیاتر په‌یوه‌سته به دوایین ڕێككه‌وتنى نێوان كۆمارى ئیسلامى و وڵاتانى ڕۆژاوا و چه‌ندین بابه‌ت و باس و ته‌وه‌رى په‌یوه‌ست به‌م پرسه‌ى تیایدا تاوتوێ ده‌كرێت.''
(ئه‌رگۆشى) هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى دا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م سهردانهىدا بۆ تاران، (نێچیرڤان بارزانى) چاوى به ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى كۆمارى ئیسلامیى ئێرانیش بكه‌وێت.




