٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی، سه‌ركه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی كوردستانیانی به‌سه‌ر كوده‌تاچییه‌كان گه‌ره‌نتی كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  چین و توێژه‌كانی هه‌رێم ده‌ڵێن، پارتی  ڕێیی له‌ كوده‌تاچییه‌كانی گۆڕان گرت و، سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كوردستانیانی به‌سه‌ر كوده‌تاچییه‌كانی گۆڕاندا، گه‌ره‌نتی كرد.

به‌هاندنای ڕاسته‌وخۆی هه‌ڵسوراوه‌ گێره‌شێوێن و به‌ردوه‌شێنه‌كانی گۆڕان، له‌ 9 ئه‌م مانگه‌دا‌، هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باره‌گانی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان، كه‌ وه‌ك خۆیان ده‌یانگوت، راپه‌ڕین ده‌ستی پێكرد، ئه‌مانه‌ دۆخه‌كه‌یان شێواند و ویستیان له‌ژێر ناوی خۆپێشاندندا، كوده‌تا له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی باڵای كوردستانیان بكه‌ن، به‌ڵام پارتی رێی لێگرت.
(د.عەبدولحەكیم خەسرۆ) مامۆستا لە كۆلێژی زانستە سیاسییەكانی زانكۆی سەڵاحەدین، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی راگەیاند "ناكرێت لە ریزی دواوەی هێزی پێشمەرگە كه‌ لە بەرەكانی جەنگه‌، بزووتنەوەی گۆڕان خەڵكێك هان بدات بۆئەوەی بارەگاكانی پارتی بسووتینن، چونكە كادیرانی پارتی لە هەربارەگایەك لەم بارەگایانەدا نیوەی زیاتریان پێشمەرگەن، هیچ كادیرێكیش نەبووە كە چەندین مانگی لە بەرەكانی جەنگ بەسەر نەبردبێ، كەچێ ئێستا گۆڕان دەیەوێ بە چەند مێرمنداڵێك دۆخەكە وا لێ بكات، كه‌ كه‌س نایخوازێ.''

ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ''ئەسڵەن پارتی رێگای گرتووە لە تەجاوزكردنی شەرعیەتی سیستەمی سیاسیی هەرێمی كوردستان، بەگوێرەی ئەم خاڵانە:
یەكەم، بزووتنەوەی گۆڕان تەجاوزی شەرعیەتیان كرد، كاتێك كە تەجاووزی لیژنەی دەستووریان كرد، چونكە لیژنەی دەستووری تاكە دەستەڵاتی تایبەتمەندە بۆئەوەی سیستەمی سیاسیی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان دابڕێژێت، بەڵام ئەوان سەرپێچیی شەرعیەتی لیژنەی دەستووریان كرد.
دووەم، بزووتنەوەی گۆڕان تەجاوزی داواكاریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بوون بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكەن، بەپێی یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2005 كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەرك و ئیلتزاماتی یاسایی خۆی لە سەرشانی خۆی لاداوە و، داویەتی بە پەرلەمان و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، بۆئه‌وه‌ی ئەوان هەڵبژاردن بكەن و سەرۆكێكی دیكه‌ بۆ هەرێمی كوردستان دابنێن، خۆ تائێستایش داواكارییەكە ماوە و سەرۆك تۆپەكەی خستە گۆڕەپانی ئەوانه‌وه‌، بەڵام تەجاوزەكە لەوەدایە كاتێك ئەوان ئەم داواكارییەی (سەرۆك بارزانی)یان فەرامۆش كرد و هەوڵیان دا، سیستەمی سیاسیی هەرێمی كوردستان بگۆڕن، كە ئەمەیش پێچەوانەی بنەما شەرعییەكانە.
سێیەم، جگە لەم دوو خاڵەی سەرەوەیش، (یووسف محه‌ممه‌د) رێگری زۆری كرد تا په‌كی رێككه‌وتن و دیالۆگ له‌نێوان لایه‌نه‌كان بخات.''

(خه‌سڕۆ) ده‌یشڵێ، "هاندانی خەڵكێك لەلایەن گۆڕانەوە بۆ سووتاندنی بارەگای پارتی سەرپێچییەكی زۆر گەورەی یاسایه‌ و، بەم دۆخەی گۆڕان هێنایە ئاراوە سیستەمی سیاسی و كیان و وجودی هەرێمی كوردستان لە مەترسیدا بوو، چونكە پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ لە هەوڵدایە بۆ پاراستنی وڵات، كەچی ئەوان هەوڵی گۆڕینی سیستەمی سیاسیی هەرێم دەدەن و ئاژاوە دەنێنەوە".


(سیروان گەردی)ی چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنییش بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی راگەیاند "ئەم هەڵوێستەی پارتی بەرانبەر بە (یووسف) نیشانی دا، كارێكی بریتی بوو لە كار و كاردانەوە، چونكه‌ ئه‌وەی بەرانبەر بە پارتی كرا لە دەڤەری سلێمانی و بارەگای سووتێندرا، كارێكی زۆر تێكده‌رانه‌ بوو و، كاردانه‌وه‌یش بۆ به‌رگرتن بوو له‌ گێره‌شێوێنیی زیاتر.''

(نادر جاسم) شاره‌زای سیاسه‌ت و مامۆستای زانكۆ ده‌ڵێ، ''كێ كوده‌تاچی بوو، كێ رێگری له‌ كوده‌تا كرد؛ ئاخر خه‌ڵكی كوردستان گشتی ئه‌وه‌ ده‌زانێ كه‌، گۆڕان ویستی كوده‌تا به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی خه‌ڵكدا بكات و، ئه‌وه‌ پارتی بوو نه‌یهێشت سه‌ربگرێ. ئاخر پارتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای خه‌ڵك خه‌بات ده‌كات، بۆیه‌ نه‌یهێشت ئه‌و كاره‌ی گۆڕان سه‌ر‌بگرێ و رێی له‌ كوده‌تاچییه‌كانی گۆڕان گرت و، جارێكی دیكه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كوردستاتنیانی به‌سه‌ر كوده‌تاچییه‌كاندا گه‌ره‌نتی كرد.

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار