جه‌مال كۆچه‌ر: به‌غدا كه ده‌یه‌وێ كورد له‌توپه‌ت بێ، چۆن په‌نای بۆ ده‌به‌ن

بەغدا-KDP.info- ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق(جه‌مال كۆچه‌ر) رایده‌گه‌یێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم، هیچ كێشه‌یه‌كى ناوخۆى كوردستان ببه‌ینه به‌غدا، چونكه ئه‌و به‌یاننامانه‌ی كه فڕاكسیۆنه‌كان بلاویان كردووه‌ته‌وه، هیچ شتێك له لێكدانه‌وه‌ى سیاسى ناگۆڕن، ئه‌گه‌ر خراپتریشی نه‌كات؛ به‌غدا كه ده‌خوازێ ناوماڵی كورد تێكبچێ و له‌توپه‌ت بین، بۆ ده‌بێ داوای لێ بكه‌ین خۆی له كێشه‌كانمانه‌وه بگلێنێ؟.
(جه‌مال كۆچه‌ر) ئه‌ندامى كورد له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "پێش ئه‌م دۆخه، وه‌كو سه‌رۆكى هه‌ر پێنج فراكسیۆنه‌كه‌ى كوردستانى له به‌غدا به یه‌كه‌وه كۆ بووینه‌وه، رێككه‌وتین كه، كوردایه‌تى بكه‌ین و كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و باسى ناوخۆییمان له به‌غدا باس نه‌كه‌ین؛ قسه‌ى هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئاماده بوون له سه‌رۆك فراكسیۆن و ئه‌ندامه‌كان ئه‌وه‌بوو كه، زیاتر پێویستمان به نزیكى له‌یه‌كدییه، ئیتر نازانم ئه‌و به‌یاننامه‌ى كه ده‌رچوو بۆچییه و له‌به‌رچى ده‌رچوو، چونكه ئه‌مه ده‌رچوونه له‌و رێككه‌وتنه‌ى كه پێشتر كردوومانه.''
دوێنێ سێشه‌ممه، چوار فڕاكسیۆنی كورد له به‌غدا، یادداشتێكیان داوه به حكوومه‌تی به‌غدا، گوایه تێیدا داوایان كردووه، كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستا لائارادان چاره بكات. هه‌ڵبه‌ت به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی، هه‌ندێكی ئه‌ندامانی ئه‌و چوار فڕاكسیۆنه، نیگه‌ران بوون له‌وه‌ی بێئه‌وه‌ی ئاگایان لێی بێ، له جیاتی ئه‌وان واژۆ له‌سه‌ر یادداشته‌كه كراوه، كه (جه‌مال كۆچه‌ر) یه‌كێك له‌وانه و بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "به شێوه‌یه‌كى گشتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم، هیچ كێشه‌یه‌كى ناوخۆى كوردستان ببه‌ینه به‌غدا، چونكه ئه‌و به‌یاننامانه هیچ شتێك له لێكدانه‌وه‌ى سیاسى و ئابوورى ناگۆرن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هه‌وله ئه‌گه‌ر خراپتریش به‌دوای خۆیدا نه‌ینێت، له‌به‌رچه‌ند هۆكارێك یه‌كه‌م: چونكه به‌غدا خۆى پڕه له كێشه؛ ئێمه كه له به‌غداین، قه‌ناعه‌تى ته‌واومان هه‌یه عێراق ناتوانێت كێشه‌ى خۆى چاره بكات تا هى كوردستان چاره بكات، دووه‌م: به‌غدا ئه‌وه‌نده كوردی خۆش ناوێ تا به‌دواى چاره‌ی كێشه‌كانی ئێمه‌دا بێت، كه له راستیدا لێمان ئاڵۆزتر ده‌كات؛ ئاخر به‌غدایه‌ك كه بوودجه‌ی لێ بڕیوین داوای چی ڵێ ده‌كه‌ین، سێیه‌م:"مه‌یدانى كارمان له به‌غدا كێشه‌كانى كورده، به‌ڵام كه خۆمان پێكه‌وه دانه‌نیشین و یه‌كرێز نه‌بین، ناتوانین ئه‌و كاره‌ى له به‌غدا هه‌یه بكه‌ین، ئاخر به‌غدا هه‌وڵی بۆ له‌تكردنی كورده ئێمه بۆ ده‌بێ په‌نای بۆ ببه‌ین.''
(كۆچه‌ر) ده‌شڵێ: "ده‌بوایه هه‌ر پێنج فراكسیۆن به‌یه‌كه‌وه یه‌ك شتیان نووسیبایه و، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانیان كردبا و، گله‌ییان بكردایه به‌وه‌ى نزیك یه‌كترى بن و كێشه‌كان چاره بكه‌ن.''
به‌یاننامه‌ی چوار فڕاكسیۆنه‌كه‌ی به‌غدا، كه پێشێلی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان خۆیانیان كردووه و بێ ئاگاداری فڕاكسیۆنی پارتی و، هه‌ندێكی نوێنه‌رانی فڕاكسیۆنه‌كانی دیكه له غدا، یادداشتیان داوه به حكوومه‌تی پڕكێشه‌ی (عه‌بادی)، پاش ئه‌و گێره‌شێوێنییه‌ی ئاژاوه‌گێڕ و به‌ردوه‌شێنه‌كانی (نه‌وشیروان مسته‌فا) دێت، به ئامانجی تێكدانی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و دوورخستنه‌وه‌ی له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كه، سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و سیاسیی هه‌رێمه، هه‌ربه‌م هۆیه‌ی ئاژاوه‌گێڕییانه‌وه و په‌لاماردان و سووتاندنی باره‌گاكانی پارتییشه‌وه بوو، حكوومه‌تی هه‌رێم، چوار وه‌زیره‌كه‌ی ئه‌وانی له حكوومه‌ت دوور خستنه‌وه.
نەشوان بەرزنجی




