دڵشاد شه‌هاب: نه‌وشیروان به نێچیرڤان بارزانی ده‌گوت تۆ پیاوی ده‌وڵه‌تداری، كه‌چی بێبه‌ڵێنییان كرد.. یووسف كه هه‌ڵچوو، نیشانی دا كه پێنه‌گه‌یشتووه
__2015_10_13_h21m35s21__LB.jpg)
هه‌ولێر--KDp.info (دڵشاد شه‌هاب) ده‌یگێڕێته‌وه كه، له‌كاتی پێكهێنانی حكوومه‌تدا: "ئێمه وه‌ك پارتی له‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا دانوستانمان كرد، ئه‌وكات (نه‌وشیروان) به (نێچیرڤان بارزانی) گوت، تۆ پیاوی ده‌وڵه‌تداری، هه‌ڵبه‌ت ده‌زانین كه باش حوكم ده‌كه‌یت، به‌ڵام ئێمه كه نه‌یه‌ینه حكوومه‌تیشه‌وه، هاوكارتان ده‌بین، كه‌چی هاتنه حكوومه‌ته‌وه و، به‌م دووفاقییه‌ی هه‌یانه، هه‌موو شتێكیان تێكدا.
ئه‌ندامی سه‌ركردایتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان (دڵشاد شه‌هاب) رایگه‌یاند، له‌راستییدا كۆی دانیشتنه‌كانی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا، پێوه‌ندییان به ئیمتیازات و پۆسته‌كانیانه‌وه هه‌بووه، هاتنه حكوومه‌ته‌وه، كه‌چی له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانیشه‌وه، دۆخێكیان خوڵقاند كه كه‌س نایخوازێ.
ئه‌و ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی چاره‌كردنی ئه‌م دۆخه‌یش ده‌ڵێ، پارتی ته‌نیا دۆخه‌كه چاره ناكات، هه‌ڵبه‌ت هێزی خاوه‌نهه‌ڵوێست و نیشتیمانپه‌روه‌ر هه‌ن، بۆ ڕزگاركردنی ئه‌م دۆخه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ پارتی و ئه‌م هێزانه بگه‌نه ده‌رچه‌یه‌ك.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی گۆڕان كردی، به‌م ئه‌قڵیه‌ته دووفاقییه‌یه‌وه، ئومێدی ئه‌وه‌ی نه‌هێشتووه‌ته‌وه و، ئه‌سته‌مه پێكه‌وه كار بكه‌ین. هه‌ڵبه‌ته هیچ كام له هه‌نگاوه‌كانی بواریان بۆ پێكه‌وه‌كاری نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌یشی دا، ئێستا ئه‌وان كه باس له شكۆی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، كاتێك كۆی پێكهاته‌كانی بڕیارێك بده‌ن و، دواتر ته‌له‌فۆنێك هه‌مووی تێك بداته‌وه، چی باشی لێ چاوه‌ڕوان ناكرێ.
دڵشاد شه‌هاب باسی له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتی كرد كه جاران سه‌رباری بوونی گله‌یی و رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی گله‌ییه‌كان و كه‌موكورتییه‌كان به‌ڵام سنوورێك هه‌بوو كه هه‌ردوولا له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت ئه‌و سنووره نه‌ده‌به‌زێندرا، به‌ڵام بینرا ئه‌وه‌ی گۆڕان كردی هیچ سنوورێكی نه‌هێشت .
(دڵشاد شه‌هاب) ده‌یگێڕێته‌وه كه، له كاتی پێكهێنانی حكوومه‌تدا: "ئێمه وه‌ك پارتی له‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا دانوستانمان كرد، ئه‌وكات (نه‌وشیروان) به (نێچیرڤان بارزانی) گوت، تۆ پیاوی ده‌وڵه‌تداری، هه‌ڵبه‌ت ده‌زانین كه باش حوكم ده‌كه‌یت، به‌ڵام ئێمه كه نه‌یه‌ینه حكوومه‌تیشه‌وه، هاوكارتان ده‌بین، كه‌چی هاتنه حكوومه‌ته‌وه و، به‌م دووفاقییه‌ی هه‌یانه، هه‌موو شتێكیان تێكدا.
وه‌بیری هێنایه‌وه كه، جگه له‌وكاته‌ی كه پاره‌ی سلێمانی له ده‌ست نه‌وشیروان و تاقمه‌كه‌ی بوو، كه دژ به یه‌كێتی كه‌ڵكیان لێی بینی و له‌وكاته‌وه پیلانی دانا كه خزمه‌ت به‌سلێمانی نه‌كرێ و سته‌می له خه‌ڵكی سلێمانی كرد، ئه‌گینا له ته‌واوی قۆناغه‌كانی پێكه‌وه‌ییمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، كاری باشمان كردووه، ئومێدم وایه ئه‌م هه‌ست به به‌رپرساره‌تییه، چاره‌یه‌كی ئه‌م دۆخه بكه‌ین.
(شه‌هاب) باوه‌ڕیشی وایه كه، بێ پارتی و یه‌كێتی ئه‌م ئیداره‌یه ڕاسته‌ڕێ نابێته‌وه، به‌و هیوایه‌ین له ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌دا، لێكتێگه‌یشتنی باش له نێوان ئێمه و یه‌كێتیدا بێته ئاراوه.
له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یشه كه، (یووسف) نه‌یتوانی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكات، پێمان وایه ده‌بوا له‌م هه‌ڵومه‌رجه‌دا له جیاتی خۆبێده‌نگكردن، سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی كردبایه، به‌ڵام نه‌یكرد، ئه‌مه چ سه‌رۆك په‌رله‌مانێكه، كه هه‌ڵچوونی پێنه‌گه‌یشتوویی لێ ده‌ركه‌وێ، كه دواجار خه‌ڵك و حكوومه‌ت دووچاری قه‌یران ده‌كات و، خه‌ڵكه‌كه‌یش دووچاری ئه‌و ناره‌حه‌تییه ده‌كات كه تێیدایه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، به دڵنیاییه‌وه، پارتی، ئه‌م گه‌ل و وڵات و حكوومه‌ته ناخاته به‌رده‌م پاشه‌ڕۆژێكی نادیاره‌وه، كه له به‌ره‌نجامی ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ل گۆڕاندا هه‌مانبووه.




