"بڕیارەکەی پارتی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە بووە"
__2015_10_13_h19m4s47__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- چاودێرێکی سیاسی دەڵێ، پارتیی دیموکراتی کوردستان بۆیە ئەو بڕیارەی دا، نەکا قەیرانەكهی سلێمانی، هەولێر و ناوچەکانی دیکەیش بگرێتەوە، بۆیه بوو لایەنگرانی ئارام بکاتەوە و، قەیرانەکە بەرزەفت بکات.
چاودێری سیاسی و ماموستای زانکۆ (د. ساڵح مەلاعومەر عیسا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارتیی دیموکراتی کوردستان ھەستی بەو کۆمەڵەی قەیرانەی ھەرێمی کوردستان کردووە و، ئەگەر لێ گەڕێ قەیرانەکەی سلێمانی، هەرهەموو هەرێم بگرێتەوە، خەڵک بەرگە ناگرێت، بۆیە ئەو بڕیارەی داو."
(د. ساڵح مەلاعومەر عیسا) گوتیشی، لایەنگرانی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سنووری سلێمانی بریندار کراون و بارەگایان لێ سووتێندرا، بۆیە بۆ ئەوەی لێرە لایەنگرانی ئارام بکاتەوە و کۆنتڕۆڵی قەیرانەکە بکات، بڕیاری دا (یووسف محەمەد) و وەزیرە گۆڕانەکان بەرکەنار کا."
ئەو چاودێرەی سیاسەت گوتیشی: "پارتی لە حکوومەتە خۆجێییەکەی سلێمانیدا ئۆپۆزسیۆنە و، شتی وا نەبووە دەستەڵات داوای خزمەتگوزرای لە ئۆپۆزسیۆن بکات! بۆیە ئەو ھێرشانەی کراونەتە سەر بارەگانی پارتیی دیموکراتی کوردستان بۆ مەرامی سیاسی بووە، نەک بۆ داواکاری."
بڵند ئیبراھیم




