"گۆڕان ئهزموونی نییه تا بێت و رهخنه له دهوڵهتداری پارتی بگرێ"
__2015_10_13_h18m32s18__LB.jpg)
سلێمانی ـKDP.infoـ (ئاری هەرسین) دەڵێ هەموو كەسێك ڕەخنە لە دەوڵەتدارییەکەی پارتی بگرێ بزووتنەوەی گۆڕان ناتوانێ, چونكە ئەوان هەر ئهزموونیان نییە. خۆ گۆڕان ئەو ماوەیەی لە حكوومەتیشدا بوو نەیتوانی دەوڵەتداری بكات و ئەوەی بیشڵێت پارتی ناتوانێ دەوڵەتداری بكات گێرەشێوێنە و لە سیاسەت نەگەیشتووە و لە سیاسەتدا هەرزەکارە.
(ئاری هەرسین) ئەندامی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "(یووسف محەمەد) سەرۆكی پەرلەمان نییە, لای من ئەندامێكی سادەی پەرلەمانی كوردستانە كە خەڵك دەنگی پێ داوە, لە دوای 23ی حوزەیرانەوە مسداقیەتی لەدەست داوە. ئەم هێرشەی گۆڕان لە ڕاگەیاندنیشەوە دەیكاتە سەر پارتی، زۆر چاوەڕوانكراوە و هەر هیچ نییە لەچاو ئەوەی كە گۆران خەڵكی هان دا بێن بارەگای ئێمە بسووتێنن, كادیرمان لێ بكوژن, ماڵیان بسووتێنن. ئەو كارەی گۆڕان وەكو قەتڵوعام وایە، ئاخر خەڵكی هان دا سەرمان پان كەنەوە و بارەگامان بسووتێنن و، سەد شتی تر, ئێ خۆ ئەمە ئەوپەڕی تاوانە، لەمە زیاتر چی هەیە لە دەستی هاتبێ و، نەیکردبێت؟!"
(هەرسین) جەختی كردەوە كە "هەموو كەسێك ڕەخنە لە دەوڵەتدارییەکەی پارتی بگرێ، بزووتنەوەی گۆڕان ناتوانێ, چونكە ئەوان هەر تەجرەبەیان نییە. ئێمە ساڵەهای ساڵە ئەم وڵاتە بەڕێوە دەبەین ئەگەر سەداسەد سەركەوتوویش نەبووبێتین، بەڵام چی باش بووبێت بە هاوكاریی یەكێتی كردوومانە. خۆ گۆڕان ئەو ماوەیەی لە حكوومەتیشدا بوو نەیتوانی دەوڵەتداری بكات, ئەوەتا بەشێكی زۆری بەرپرسانی گۆڕان بوونە هۆی دروستبوونی ئەم گێرەشێوێنە, هەرچی خراپ با دەیانگوت پارتی سەبەبە! ئەوەشی بڵێت پارتی ناتوانێ دەوڵەتداری بكات گێرەشێوێنە و، لە سیاسەت نەگەیشتووە و لە زەمەنی هەرزەکارەتیی سیاسیی خۆیدایە."
ئەندامی فراكسیۆنی زەرد باسی لەوەش كرد: "(یووسف محەمەد) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەوەی كە باسی شەنگالی كرد گوایە ئەم هیزەی ڕێگریان لێ كردوە شەنگالیان پاراستبا ئەسڵەن ئیسپاتی كرد ئەم پۆستەی پێ بەڕێوە ناچێ؛ هەڵبەت لە 23ی حوزەیران و لە 19ی ئابیشدا بە لێدوان و هەڵسوكەوتەكانی ئیسپاتی كردبوو. باشە وەزیری پێشمەرگە گۆڕان نەبوو؟ ئەی بۆ ڕۆژێك گوێمان لێ نەبوو بڵێن خەتای وەزیری پیشمەرگەی تێا بوو! ئاخۆ دهكرێ پارتی بڵێ ئەو شەڕەی پێشمەرگە لە جەلەولا كردی خیانەت بوو جەلەولایان دا بە دەستەوە؟"
سەرباز واحید




