له‌دهۆك مه‌ترسی كولێرا نه‌ماوه..حاڵه‌ته‌كان چاره‌سه‌ركراون

دهۆك-KDP.info- لە سنووری پارێزگای دهۆکدا تەنیا 8 کەس نەخۆشیی کۆلێرایان گرتووە، زۆربەیشیان چارەسه‌ر کراون و، کێشەیان نەماوە؛ هەڵبەت لیژنەیەکیش بۆ وشکاندنی ئەو نەخۆشیە پێک هێنراوە و، ڕێنمایی نوێ بڵاو دەکاتەوە.
(فەرهاد ئەترووشی) پارێزگاری دهۆک دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ساڵێک دەبێ لیژنەیەکی باڵا لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک پێک دەهێنرێت بۆ ئەوەی ڕێ لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرا بگرن، لەگەڵ ئەوەی لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک ئەو لیژنە هەیە لە پارێزگاکانی دیکەیش لیژنە پێک هێنراوە".
(ئەترووشی) گوتیشی: "ئەو نەخۆشییە، دەردێکی بێچارەسەر نییە؛ زۆربەی نەخۆشەکانیش چارەسەر کراون و، ترسی نییە. هەموو فەرمانگەکانی پەیوەندیدار بەردەوام کاری خۆیان دەکەن، لەگەڵ ئەوەیش هەندێک ڕێنمایی بە بەڕێوەبەرایەتییەکاندا بڵاو دەکەینەوە و، خەڵکیش دەبێ بیگرنە بەر."
لای خۆیشیه‌وه (د. ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید) وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له پارێزگاى دهۆك ڕایگەیاند: "ڕێوشوێنێکى توندوتۆڵمان گرتووەتە بەر؛ له دهۆكیشدا ژوورى عه‌مه‌لیات به‌سه‌رپه‌شتى پارێزگار هه‌یه و، كارى خۆیان دەکەن."
(د. ڕێكه‌وت) ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: "ئیستا دهۆك مەترسییەکی وای لێ نییە، چونكه ناوچه‌كان دوورن له یه‌كترى؛ هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌كه‌ى دیار نه‌بووه، به‌ڵام جێگاى خۆشحاڵیه كه ئه‌م نه‌خۆشیه لەبەر پیسبوونی ئاو نه‌بووه و، له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ حاڵه‌ته‌كه به‌ره‌و دابه‌زینه نه‌ك به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاتر."
رابین شێروانی-نه‌شوان به‌رزنجى




