روونکردنەوەی حکوومەت لەسەر مووچە
__2015_10_13_h15m43s17__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ مووچەی هیچ فەرمانبەرێک نافەوتێ و كهینێ پارهی نهوت گهیشت مووچهی فهرمانبهرانی لێ دهدهین.
سەفین دزەیی بە (رووداو)ی گوت: "مووچە لەسەر فرۆشتنی نەوت وەستاوە؛ ئێستا هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە ٥٥٠ هەتا ٦٠٠هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات".
گوتیشی: "ئەو داهاتە چەند مانگێکی دەوێت تاوەکو دێتەوە؛ هەمووشی بە یەک جار نایەتەوە؛ کەینێ گەیشت مووچەی خەڵکی لێ دەدەین".
ئەو هۆکاری سەرەکیی قەیرانەکەیشی بۆ دابەزینی نرخی نەوت گەڕاندەوە. ئەمەش یەکەم لێدوانی گوتەبێژی حکوومەتە لەسەر مووچە لە دوای دەرکردنی وەزیرە داراییە گۆڕانەکەی حکوومەت.




