٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

67 داعش خۆیان رادەستی پێشمەرگە كرد

سەرچاوە: KDP.info

گوێڕ-KDP.info-  فەرماندەی میحوەری گوێڕ ڕایدەگەیێنێت، داعش ورەی ڕووخاوە و تیرۆریستانیان خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە دەكەن. دەشڵێت، هەر ئەمڕۆ ٧ و لە ئەم ‌حەفتەیەیشدا زیاتر لە ٦٠ دیکەیان خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە كردووە.

(جەمال مۆرتكە) فەرماندەی میحوەری گوێڕ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تیرۆریستانی داعش ورەیان ڕووخاوە و توانای هێرشكردنیان نەماوە و خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە دەكەن، ئەمڕۆیش حەوت تیرۆریستی دیكە لە گوندی سوڵتان عەبدوڵڵا لە میحوەری گوێڕ خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە كردووە".
(مۆرتكە) گوتیشی: "ماوەیەكە هەڵاتن لە ریزەكانی تیرۆریستانی داعش دەستی پێكردووە و هەر دەرفەتێكیان بۆ هەڵكەوێ رادەكەن و خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە دەكەن، لە ماوەی ئەم هەفتەیەیشدا زیاتر لە ٦٠چەكدار خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە كردووە".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار