"پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بێ و بریندار ده‌بێ كه‌چی لایه‌نێكیش هه‌رزەكار ده‌نێرێته سه‌ر باره‌گاكان"
__2015_10_12_h16m21s18__LB.jpg)
مه‌خموور- له میانی دیدارێكی نێوان محەمه‌دی حاجی مه‌حموود و، سیروان بارزانی له میحوه‌ری مه‌خمووردا سیروان بارزانی ڕایگه‌یاند كه به‌داخه‌وه لێره پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بی و بریندار ده‌بێ كه‌چی لایه‌نێكیش هه‌رزه‌كاران ده‌نێرێته سه‌ر باره‌گاكان كه به‌ڕاستی ئه‌مه جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه بۆیان.
به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی سه‌ربازگه‌ی پڵنگی ڕه‌شی له میحوه‌رى گوێڕ كرد و له‌لایه‌ن سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری گوێڕه‌وه پێشوازی لێ كرا .
مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه باسكردنی ڕه‌وشی پێشمه‌رگه به‌گشتی له‌ناوچه‌كه‌و تاووتوێكردنی دواپێشهاته‌كان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو میحوه‌ر دابوو .
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سیروان بارزانی ده‌ڵێ پێشمه‌رگه لێره شه‌هید و بریندار ده‌بێ كه‌چی لایه‌نێكی دیكه هه‌رزه‌كار ده‌نێرێته سه‌ر باره‌گاكان به‌ڕاستی ئه‌مه جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه بۆیان..نیگه‌رانی پێشمه‌رگه‌یشی به‌و دۆخه‌ی كه له‌سلێمانی هه‌یه ڕاگه‌یاند.
باسیشی له تێكشكاندنی هێرشێكی داعش كرد كه ویستوویانه لە ئاوەکەوە بێنه پێشه‌وه له لای گوێڕه‌وه و له‌ماوه‌ی 45 خوله‌ك تێك شكێندران.




