11 كه‌س له سنووری گه‌رمیاندا بوونه قوربانی.. به هۆی پیلانی ئاژاوه‌گێڕ و به‌ردوه‌شێنانه‌وه بوو

كه‌لار-KDP.info- له‌و په‌لامار و هه‌ڵمه‌ته گێره‌شێوێنییه‌ی كه شوێنكه‌وتووانی (نه‌وشیروان مسته‌فا)، له سنووری لقی پارتیی دیموكراتی كوردستان له گه‌رمیان به‌رپایان كرد، 11 كه‌س له كادیر و كارمه‌ندی ئاسایش و هاووڵاتی بوونه قوربانی.
هه‌ڵسوڕاو و شوێنكه‌وته به‌ردوه‌شێنه‌كانی (نه‌وشیروان مسته‌فا)ی ڕێكخه‌ری حزبی گۆڕان، ده‌نگی ناڕازیی خه‌ڵكیان قۆزته‌وه و ئاراسته‌ی ئه‌و خۆپێشاندانه‌یان به هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان، له سنووری سلێمانی، پشده‌ر، راپه‌ڕین، گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه گۆڕی و، سه‌رباری به‌ردبارانكردنی باره‌گاكان و سووتاندنیان، به به‌رد و دار و گولله‌یش كه‌وتنه گیانی كادیر و لایه‌نگرانی پارتی له‌و سنوورانه و به هۆیه‌وه، قوربانیێكی زۆر كه‌وته‌وه.
به‌پێی دوازانیارییه‌كان، به ته‌نیا له سنووری لقی گه‌رمیان،11 كه‌س له كادیر و كارمه‌ندی ئاسایش و هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی.
ئەمەی خوارەوە ناوی شەهید و بریندارەکانی سنووری لقی گەرمیانە کە بە هۆی پەلاماری ئاژاوه‌گێر و به‌ردوه‌شێنه‌کانی (نەوشیروان مسته‌فا)وە بوونەتە قوربانی:
1- عوسمان عەدنان محەمەد کادری قوتابیان بوو شەهید كرا
2- ئارام بایز عەبد هاووڵاتی بە گوللەی وێڵ شەهید بوو
3- شۆڕش عومەر حەسەن کادر بریندار كرا
4- محەمەد ئەمین میرزا کادر بریندار كرا
5- ئەحمەد محەمەد ئەمین میرزا کادر بریندار كرا
6- ئەیوب نەجمەدین کادر بریندار كرا
7- تاریق نەجمەدین کارمەندی ئاسایش بریندار كرا
8- حەیدەر خورشید کارمەندی ئاسایش بریندار كرا
9- فەهمی عەبدولکەریم کارمەندی ئاسایش بریندار كرا
10- جەودەت عادل کارمەندی ئاسایش بریندار كرا
11- ئاسۆ مەحموود فەتاح کارمەندی ئاسایش بریندار كرا




