32 تیرۆریست له مه‌خموور و گه‌یاره‌دا كوژران
__2015_10_12_h15m44s44__LB.jpg)
مه‌خموور-KDP.info- فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به پاڵپشتی زانیارییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كاروانێكی ئۆتۆمبیله‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی له نێوان ناحیه‌ی گه‌یاره و قه‌زای مه‌خموور كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا حه‌فت ئۆتۆمبیل سووتێنران و 32 چه‌كداری تیرۆریستی داعش كه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كان بوون كوژران.
گوته‌بێژی میحوه‌ڕی مه‌خموور ڕایگه‌یاند كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به پاڵپشتی زانیارییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كاروانێكی ئۆتۆمبیله‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی كه پێكهاتبوو له حه‌فت ئۆتۆمبیل له گوندی هیچه‌ڵی نێوان ناحیه‌ی گه‌یاره و قه‌زای مه‌خموور كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا حه‌فت ئۆتۆمبیله‌كه سووتێنران و 32 چه‌كداری تیرۆریستی داعش كه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كان بوون كوژران.




