٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی 1500 خێزانی دیكه‌ی هاوکاری كرد

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سلێمانی و دیبەگە و کەمپی پەنابەر و ئاواەرە، خۆراک و پێداویستیی منداڵانی بەسەر 1458 خێزاندا دابەش دەکات.

ڕۆژی 12/10/2015 لە درێژەی کار و چالاکییە خێرخوازییەکانیدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری بە هەماهەنگی لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی دا هاوکاری دەگەێنێتە ئاوارەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و بەشەخۆراک بەسەر 225 خێزاندا دابەش دەکات، بەهەمان شێوە لە کەمپی بەحرکە کە دەکەوێتە پارێزگای هەولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیمارات، منداڵانی کەمپەکە بەسەر دەکەنەوە و جلوبەرگ و پێداویستی پاکوخاوێنی منداڵان بۆ 600 خێزانی منداڵدار دابین دەکەن.
کار و چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە و لەو میانەدا 633 خێزان لە ناحیەی دیبەگە خۆراکیان بەسەردا دابەش کرا. لەو بارەیەوە مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگا ڕایگەیاند: "تیمەکانی دەزگا ڕۆژانە لە نێو کەمپەکان و ئەو ناوچانەی کە پەنابەر و ئاوارە تێدا نیشتەجێن، خەریکی دابەشکردنی هاوکاری جۆراوجۆرن، دابەشکردنی هاوکارییەکانیش بەپێی سیستمێکی بەرنامەبۆدڕارێژراو دەکرێت. مووسا ئەحمەد گوتیشی: "کۆی ئەم هاوکاریانەی کە ئەمڕۆ بەسەر ئاوارە و پەنابەراندا دابەش کراون بە هاوبەشی لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتدا ئەنجام دراون، کە جێگەی دەستخۆشی و سوپاسە."

هەواڵی پەیوەندیدار