لە تەقتەق، تەقە لە ناوچەی پارتی كرا

تەقتەق-KDP.info- كارگێڕی لقی 24ـی سەفینی پارتی لە كۆیە رایگەیاند، شەوی رابردوو لە تەقتەق لەناو ئۆتۆمبێلێكەوە، تەقە لە ناوچەی پارتی كرا و، ئێستایش لەسەر بڕیاری قایمقام، هێزێكی ئاساییش لیژنەی ناوچە دەیپارێزن.
(كوردۆ ئەحمەد) كارگێڕی لقی 24ـی سەفینی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە شاری كۆیە، راگەیاند: "شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێك بە بەردەم ناوچەی پارتی لە تەقتەقدا تێپەڕیوە و لە ناو ئەو ئۆتۆمبێلەوە تەقە لە ناوچەی پارتی كراوە. هاوكات ژمارەیەك هەرزەكار لە باخچەیەكی نزیك بارەگای ناوچە گرد بووبوونەوە و، لەلایەن هێزەكانی ئاساییش و لەسەر بڕیاری قایمقامی كۆیە، بڵاوەیان پێ كرا و، هەر لەسەر بڕیاری قایمقامیش، هێزێكی ئاساییش لە بەردەم لیژنەی ناوچەن و دەیپارێزن".
(كوردۆ ئەحمەد) ئاماژەیشی دا: "لە شارۆچكهی كۆیەیش، هێزێكی ئاساییشی شارەكە بە بڕیاری قایمقام و ئاساییشی كۆیە، لە بەردەم لیژنەی ناوچەی كۆیەن بۆ پاراستنی بارەگاكە".




