ئەو پێشمەرگەیەی ماڵەكەی سووتێندرا، هەڕەشەی كوشتنیشی لەسەرە.. ناوچهی قهڵادزێ: كادیر و لایەنگرانمان له مهترسیدان

قەڵادزێ-KDP.info- شەوی رابردوو لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان، هێرشیان كردە سەر ماڵی پێشمەرگەیەك و ئاگریان تێی بەردا، بەبێ ئەوەی ئەو پێشمەرگەیە هیچ تاوانێكی ئەنجام دابێت.
بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە قەڵادزێ (باییز ئاغا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "شەوی رابردوو، هەندێك لە گێرەشێوێنەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی پێشمەرگەیەك لە قەڵادزێ و، ماڵەكەیان سووتاندووە، هەروەها زیانی زۆریان بە ماڵەكەی گەیاندووە و، دراوسێكانیان بە زۆر ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە".
(باییز ئاغا) گوتیشی: "ئەو پێشمەرگەیە هیچ هەڵە و تاوانێكی نەبووە و، زیانی لە هیچ كەسێك نەداوە، كەچی جگە لەوەی كە ماڵەكەی سووتێندراوە، هەڕەشەیان لێی كردووە كە دەیكوژن".
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە قەڵادزێ ڕوونیشی كردەوە، مەترسیی هەیە، كە شەوانە هێرش بكرێتە سەر ماڵی كادیر و پێشمەرگەكان لە ناوچەكە.
ئەوەیشی خستە ڕوو كە، "هێزە ئەمنییەكان بارەگاكانی ئێمە ناپارێزن، چونكە 90%ـیان سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانن لە سنوورەكەدا".
بڵند ئیبراهیم




