٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سۆران.. ئاڵای كوردستان، گوڵ و شیرینی بەسەر هێزە ئەمنییەكاندا دابەش كرا

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- شەوی رابرد، لەلایەن رێكخراوەكان و دامودەستگا حكوومییەكانی دەڤەری سۆرانەوە، هێزە ئەمنییەكانی بەردەم بارەگای حزبەكان بەسەر كرانەوە و، لەم بەسەر كرانەوەیەیشدا وەك رێزگرتنێك لە شەونخوونییان، ئاڵای كوردستان و چەپكەگوڵیان بەسەردا دابەش كرا.

(هەژار ماهیر) سەرۆكی رێكخراوی "وار" بۆ پاراستنی ژینگە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە وەك بەشێك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنیی شاری سۆران كە پێك هاتبوون لە "رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، پەرە، رۆشنبیریی هاتوچۆ، ئاییندەی لاوان، خوێنبەخشانی سۆران" لەگەڵ هەر دوو كەسایەتیی شاری سۆران مامۆستا (مەلا وەیسی) و (موهەندیس عەبدولسەلام)، سەردانی هێزەكانی پۆلیس و ئاساییش و هاتوچۆ و چالاكییە مەدەنییەكانمان كرد، كە ئەركی پاراستنی ئاساییشی ناو شاری سۆران و بارەگاكانی حزب و لایەنە سیاسییەكانی دەڤەری سۆرانیان لە ئەستۆیە، لە بەرانبەر شەونخوونییشیان وەك رێزێك "شیرینی و ئاڵای كوردستان و گوڵی سپیمان" بەسەر تەواوی ئەو هێزانەدا دابەش كرد وەك پەیامێك بۆ هەموو خەڵكی كوردستان كە دەڤەری سۆران لە رووی ئەمنییەوە پارێزراوە و هیچ رووداوێكی نەخوازراو رووی نەداوە".

گوتیشی: "ئامانجمان ئەوە بوو كە بە گەنجانی پارێزگای سلێمانی و دەڤەری گەرمیان بڵێین، كاری رێكخراوەكانی كومەڵگای مەدەنی پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەكانە نەوەك لەگەڵ خەڵكی گێرەشوێن بەرد لە هێزە ئەمنییەكان بگرن و بارەگای حزبەكان بسووتێنن، بۆیە گوڵی سپی كە دەلالەت لە ئاشتی دەكات، لەگەڵ ئاڵای كوردستان بە هێزە ئەمنییەكان دەبەخشین بە تایبەت كە كوردستان لە شەڕێكی نەخوازراودایە لەگەڵ چەتەكانی داعشدا، هیواداریشین هەموو لایەكمان پارێزەری ئەم خاكە بین".

رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار