فازڵ بەشارەتی: ئەوانەی ھێرشیان کردە سەر بارەگاکان ھۆتافی بژی گۆڕانیان دەوتەوە..یهكلایی بووەتەوە کە گۆڕان لە پشت ئەو ھێرشانەوەیە
__2015_10_11_h17m21s21__LB.jpg)
ههڵهبجه-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵهبجە ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ھێرش کراوەتە سەر سێ بارەگای ئەوان و بەردباران کراون و ھێرکەرانیش لەکاتی چوونیان بۆ سەر بارەگاکانیان ھۆتافی بژی گۆڕانیان دەوتەوە.
بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە (فازڵ بەشارەتی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ھێرشکراوەتە سەر بارەگای ئەوان لە ھەڵەبجە تازە وزەرەیان و شارەزوور و بەردباران کراون و ویستویانە جارێکی دیکە بچنە سەر بارەگای سەیدسادقیش، بەڵام ڕێگریان لێ کراوە، وتیشی، ئێمە بارەگاکانمان بە بڕیاری سەرکردایەتیی خۆمان ڕادەستی ھێزە ئەمنییەکان کردووە، بەڵام وەکو پێویست ناپارێزرێن، چونکە ئەوانەی پارێزگاری لە بارەگاکانیان دەکەن ژمارەیان کەمە و، توانای پاراستیان نییە."
(فازڵ بەشارەتی) ڕوونیشی کردەوە، ئەمڕۆ جگە لەوەی هێرش کراوەتە بارەگاکانی پارتی، ھێرش کراوەتە سەر بارەگاکانی یەکگرتووی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیستیش و، سوکایەتییەکی زۆریشیان بە حزبی سۆسیالیست کردووە.
(بەشارەتی) گوتیشی، دوێنێ سێ گەڵابە بەردیان لە بارەگای پارتیی لە ھەڵەبجە گرتووە و، بارەگای گۆڕان یەک خانوو لە نێوانماندا ھەیە، یەک بەردیان تێ نەگرتووە و ھەر ئەمڕۆش لەکاتی ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتی و سۆسیالیست ھێرشکەران لەکاتی چوونیان بە بەردەمی مەکۆی گۆڕان تێپەڕ بوونە و ھۆتافی بژی گۆڕانیان وتووەتەوە.
ئەوەشی خستە ڕوو، بە ھەموو شێوەیەک ئەوە یەکلایی بووەتەوە کە گۆڕان لە پشت ئەو ھێرشانەوەیە بۆ سەر بارەگاکانی پارتیی دیموکراتی کوردستان و بەڵگەی زۆریشمان ھەیە.
بڵند ئیبراھیم




