عهلی قازی: به ئهنقهست هێرش دهكریته سهر بارهگاكانی پارتی و ئهمهیش فڕی به مووچه و چارهسهرییهوه نییه
__2015_10_11_h16m18s24__LB.jpg)
ههولێر -KDP.info- سهرۆكی پارتیی ئازادی كوردستان عهلی قازی له ڕاگهیێندراوێكدا لهسهر ئهو گێرهشێوێنهی كه له سلێمانی بهرانبهر به پارتی دهكرێ دهڵێ، هەڵکوتانە سەر بنکە و بارەگا حزبییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و سووتاندنیان کە فڕیان بە سەر سیستەمی کارگێڕی و خزمەتگوزاریی ئەو دەڤەرانەوە نییە؛ شەڕ و شۆڕنانەوەیەکی ئەنقەستە کە نە پێوەندیی بە ماف و داخوازە ڕەواکانی خەڵکی مافپێشێلکراو و بێمووچەوە هەیە و نە ڕێگایەکیشە بۆ چارهکردنی قەیران و دابینکردنی مافەکانی خەڵکی ستەمدیدەی ئەم وڵاتە.
(عەلی قازی محەمەد) سەرۆکی پارتیی ئازادیی کوردستان له ڕاگهیانداروێكدا دهڵێ، لە کاتێکدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گۆڕنکاریی گەورەدا تێپەڕ دەبێ و ئەم هەلومەرج و گۆڕانکارییانە چارەنووسی درێژخایەنی کوردی پێوە بەستراوەتەوە؛ لە حاڵێکدا نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەردەم هەڕەشەی" دەوڵەتی خیلافەی داعش"ـدایە و هەر لە باشووری کوردستان زیاد لە ١٠٠٠ کیلۆمەتر بەرەی شەڕ لە نێوان داعش و پێشمەرگەدایە و، ڕۆژاوای کوردستان هێشتا مەترسییەکانی داعشی لە سەر نەڕەواوەتەوە؛ لە دەمێکدا ڕۆژانە باشترین ڕۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە شەهید دەکرێن؛ لە دۆخێکدا سەرجەم دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان لە پیلاندان بۆ تێکدانی ئەم قەوارە سیاسییەی کورد و، لە کاردان بۆ بە چۆکدا هێنانی بزووتنەوەی کورد لە پارچەکانی دیکەی کوردستان؛ هاوکات لە کاتێکدا جیهانی ئازاد و دیموکڕات بە بایەخەوە دەڕوانێتە پێگە و جێگە و فۆنکسیۆنی سیاسی و سەربازی کورد؛ لە هەلومەرجێکدا کە هەولێر بووتە ناوەندێکی گرینگی سیاسەتی جیهانی و هەرێمی؛ ئا لەم بارودوخەدا و لە هەناوی ئەم هەلومەرجە پڕ هات و نەهاتەدا بۆ کورد، لە تەنیشت ئەو قەیرانە سیاسی و ئابوورییەی بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە، ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە بڕێک دەڤەری هەرێمی کوردستان، تێکچوونی سەقامگیری و باری ئاسایش و لێکترازانی سیاسی کردوەتە مەترسییەکی واقعی و جیدی.
عهلی قازی دهیشڵێ كه، خۆپیشاندانی مەدەنی و دوور لە توندوتیژیی چینوتوێژەکانی خەڵک مافێکی ڕەوا و دان پێدانراو و دیاردەیەکی ئاسایی بووە لە هەرێمی کوردستان و ئەزموونی هەرێمی کوردستان و سیستەمە سیاسییەکەی لە بەر چاوی جیهان جوان کردوە. بەڵام هەڵکوتانە سەر بنکە و بارەگا حزبییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و سووتاندنیان کە فڕیان بە سەر سیستەمی کارگێڕی و، خزمەتگوزاریی ئەو دەڤەرانەوە نییە؛ شەڕ و، شۆڕنانەوەیەکی ئەنقەستە کە نە پێوەندیی بە ماف و، داخوازییە ڕەواکانی خەڵکی مافخوراو و بێمووچەوە هەیە و نە ڕێگایەکیشە بۆ چارەسەرکردنی قەیران و دابینکردنی مافەکانی خەڵکی ستەمدیدەی ئەم وڵاتە.
ههروهك باسیشی كرد كه" کوردی ڕۆژهەڵات زۆر بە پەرۆشەوە دەڕوانێتە هەڕەشە و دەرفەتەکانی بەردەم باشووری کوردستان. کوردی ڕۆژهەڵات نەک هەر بۆ مانەوە و سەقامگیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قوربانیی بە خۆی و خەباتەکەی داوە، بەڵکو هەر ئێستا لە بەرەکانی شەڕدا سەدان لاوی کوردی ڕۆژهەڵات شانبەشانی پێشمەرگەکانی باشووری کوردستان لە شەڕی داعشدان و خوێنی دەیانیان ڕژاوەتە سەر ئەم خاکە".
له كۆتاییشیدا تكای وایه كه داوا و چاوەڕوانیی خوشك و برایانی ڕۆژهەڵاتتان بە هێند بگرن و هەر کەس لای خۆیەوە دەسپێشخەر بێ بۆ کۆتایی هێنان بە بارگرژی و توندو تیژی. داوا لە حزبە سیاسییەکان دەکەین هەر چی زووتر بگەنە ڕێککەوتن و کورسی و ئیمتیازەکان بکەنە فیدای ئاسایش و بەختەوەری و چارەنووسی کورد و کۆتایی بەو قەیرانە خۆکردانە بێنن. هاوکات داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە ڕێگاچارەیەکی یەکجاریی بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بدۆزێتەوە.




