سۆران زۆر ئارامە و هیچ بارهگایهكیش دهستی بۆ نهبردراوه

سۆران -KDP.info- سەرۆکی لیژنەی ئەمنی سۆران ڕایگەیاند، بارەگای تەواوی لایەنەکان پارێزراوە و، بارودۆخی سۆران تەواو ئارامە و، بچووکترین کێشەیش لە دەڤەری سۆران تۆمار نەکراوە.
(کرمانج عێزەت) قائیمقامی شارۆچکەی سۆران و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ناوچەکە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی: "هەر لە یەکەم ڕۆژ لەگەڵ دروستیبوونی پشێوی و، ئاڵۆزی لە هەندێک ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەموو هێزەکانی ئێمە لەناوچەکە کەوتنە ئامادەباشی، یەک کێشەی بچووک لە دەڤەری سۆران ڕووی نەداوە و، ڕەوشەکە تەواو کۆنتڕۆڵە و ژیان ئاساییە و ئاسەواری هیچ گرژی و ئاڵۆزییەک بە سۆرانەوە دیار نییە، ئەوەی هەندێک لایەن لە یەکەم ڕۆژی خۆپیشاندەران لە سلێمانی بڵاویان کردەوە کە بارەگای مەکۆی گۆڕان تاڵان کراوە و، دهست بۆ هیچ بارهگایهكیش نهبردراوه، تەنیا بۆ بۆ نانەوەی پشێوی و ئاڵۆزی بووە، ئەگەرنا هیچی دیکە نییە و، بارەگای تەواوی لایەنەکان پارێزراوە و، ڕێگە نادەین ئەوەی لە هەندێک ناوچەی سلێمانی ڕووی دا لە سۆران ڕوو بدات.
ڕابین شێروانی




