سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی: 2 شەهید و 9 بریندارمان هەیە
__2015_10_11_h15m40s54__LB.jpg)
سلێمانی-KDP.info- سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی ڕایدەگەیێنێ کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە، ٢ شەهید و، ٩ برینداریان هەیە و چەند بارەگایەکیشیان لەو دەڤەرە ڕادەستی حکوومەت کردووە.
گوتەبێژێک بە ناوی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی ڕایدهگهیێنێ: "بە داخەوە لایەنێکى دیاریکراو ئیستغلالى داواکارییە ڕەواکانى خەڵک دەکات و، خەڵک ئاراستە دەکەن بۆ پەلاماردانى بارەگاکانى پارتى؛ لەم کاتەدا بە هەستکردن بە بەرپرسیارەتى کوردانەمان بۆ ئەوەى خوێن نەڕژێ و، برینەکە زیاتر قووڵ نەبێتەوە، ئێمە هەندێک لە بارەگاکانمان تەسلیمى دامودەزگا حکوومییەکانى ئەو دەڤەرانە کردووە، چونکە ئێمە لە موعاناتى خەڵکى بەشەرەفى کوردستان تێدەگەین."
ئهم گوتهبێژه دهیشڵێ، ٢ شەهید و ٩ برینداریان هەیە و، چەند بارەگایەکیشیان لەو دەڤەرە ڕادەستی حکوومەت کردووە.
گوتەبێژەکە گوتیشی: "ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئاشتى و ئاوەدانى و ئارامیداین، بەڵام دەبێ یاسایش سنوورێک بۆ ئەم سەرکەشى و کولتوورە فاشییە دابنێت کە هەر لایەنێک بێت و، ئیستغلالى داواى خەڵک بکات و، چەواشەیان بکات و، هەڵبکوتێتە سەر نەیارەکانى."




