نه‌جات حه‌سه‌ن: گۆڕان كه‌وته داوه‌وه.. ده‌بێت خه‌ڵكی قه‌ڵادزێ، نه‌وشێروان بخه‌نه قه‌فه‌زی تاوانه‌وه

رانیه-KDP.info- به‌رپرسى لقى 11ـى پارتى له رانیه ده‌ڵێت، (نه‌وشێروان مسته‌فا) و گۆڕان، ده‌ستیان هه‌بووه له خۆپێشاندانه‌كان و ده‌یانه‌وێ مێژووى جوان و خه‌باتی پڕله سه‌روه‌ریى خه‌ڵکی قه‌ڵادزێ بشێوێنن. جەختیش دەکاتەوە کە، ده‌بێ خه‌ڵكی قه‌ڵادزێ (نه‌وشێروان مشته‌فا) بخه‌نه ناو قه‌فه‌زی تاوانه‌وه.
(نه‌جات حه‌سه‌ن) به‌رپرسی لقی 11ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له رانیه، بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان گوتىشی: "ئێمه وه‌كو پارتیی دیموكراتی كوردستان، حزبێكی مه‌ده‌نی و سیاسین له‌پێناوی خزمه‌تى خه‌ڵك لێره خه‌بات ده‌كه‌ین، به‌شدار نین له هیچ ئۆرگانێكی ئیدارى و به‌رێوه‌بردن له‌م ناوچه‌یه، خه‌ڵك ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كیشی هه‌بێت، با بچێت له قایمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ى داوا بكات، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌فكارى ره‌شیان به شێوه‌یه‌ك ئاراسته ده‌كه‌ن، تا جه‌ماوه‌ر چه‌واشه بكه‌ن و، قۆناغه‌كه‌یشیان گه‌یانده ئێستا كه بووه هۆی سووتاندنی چوار باره‌گای سنوورەکەمان (باره‌گای لیژنه‌ى ناوچه‌ى ڕاپه‌ڕین، باره‌گای لیژنه‌ى ناوچه‌ى قه‌ڵادزی، باره‌گای لیژنه‌ى ناوچه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر، باره‌گای رێكخراوى ژاراوه).
پێوه‌ست به‌و هەڵمەتی باره‌گا سووتاندنەیش، (نه‌جات حه‌سه‌ن) گوتى: "ئه‌مه لاساییكردنه‌وه‌ی داعشه، ته‌نیا داعش ئه‌م كارانه ده‌كات، یانی كادره‌كانی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئه‌قڵیه‌تى سه‌رشێتانه‌ى (نه‌وشێروان مسته‌فا)، ئاگركردنه‌وه و سووتاندن و كوشتنه، چونكه تاوه‌كو ئێستا و به‌هۆی ئه‌و ئاژاوه و شه‌ڕه به‌رد و داروه‌شانانیانەوە، بیستویه‌ك كه‌س له كادرانمان بریندار بوون."
به‌رپرسی لقی 11 ده‌شڵێت، "به‌داخه‌وه پاش ئەوەی باره‌گاكانمان ڕادەستی ئیداره‌ى قه‌ڵادزێ کرد، کە قایمقام و پەرلەمانتارێکی گۆڕانیش لەوێ ئامادە بوو، له جێگه‌ى ئه‌وه‌ى پارێزگارى لێ بكه‌ن، تاڵان كران و سووتێنران، به هه‌مان شێوه ژاراوه و سه‌نگه‌سه‌ریشمان هەر به ره‌سمی ته‌سلیمی ئه‌وانمان كرد."
(نەجات حەسەن) ئاماژەی دا بەوەی کە، ڕاستە کەموکورتی هەیە، بەڵام هەموو حیزبەکان بەشدارن لەو کەموکورتییە و، گوتیشی: "بۆ خۆپیشاندەران تەنیا داوایان لە پارتییە، بۆ داوا لە یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو ناکەن کە ئەوانیش لە حکوومەتدان، خۆ پارتی لە ئەنجوومەنی وەزیران تەنیا 5 وەزیری هەیە و کەمینەیە."
ئەو وێرای ئەوەی کە پەیامی پارتی بە پەیامی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی ناو برد و، وەک سەرکردایەتیی پارتی‌یش هەمیشە جەختی لێ دەکاتەوە، گوتی: "پەیامی ئێمە هەمیشە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بووە، بەڵام بەداخەوە کە ئەم بەزمەیان نایەوە و ئەوان دەبێ وەڵامی ئەم شەهید و بریندارانەیش بدەنەوە، کە بە هۆی سیاسەت و پیلانە چەوتەکانیان تێدا چوون".
(نه‌جات حه‌سه‌ن) باوەریشی وایە، "ئه‌وان داوێكیان داناوه، خۆیان پێیان كه‌وتووەته ناویەوە و ناشتوانن خۆیانی لێ ده‌رباز بكه‌ن؛ به‌داخه‌وه خۆیان بچووك كرده‌وه و ئه‌قڵیه‌تى پارتیبوونیان گه‌وره‌تر كرد، به‌ڵام ئه‌وان چونكه ئه‌قڵیه‌تێكی ناوچه‌گه‌رییان هه‌یه، گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌سڵى خۆیان، مه‌به‌ستم بزوقتنه‌وه‌ى گۆڕانه."




