٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی لە گەرمیان: رێگایان بۆ ئاژاوەچییەکان چۆڵ کرد تا بارەگاكانمان بسووتێنن

سەرچاوە: KDP.info

گه‌رمیان-KDP.info-  بەرپرسی لقی ٢٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستانیش ده‌ڵێت، ھێزە ئەمنییەکان نەیانتوانی بارەگای ئێمە بپارێزن و رێگایان بۆ ئاژاوەچییەکان چۆڵ کردووه،‌ تا بارەگاکان بسووتێنن.

(ئەکرەم ساڵح) بەرپرسی لقی ٢٢ـی پارتیی دیموکراتی کوردستانى گه‌رمیان، به ‌ماڵپه‌رى  فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوای ئەوەی گوشارێکی زۆر لەسەر لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کەلار ھەبووە، بۆ ئەوەی زیان بە ھەڤاڵان و خەڵک نەگات، بۆیە لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی کەلار و بەرێوبەری ئاسایشى گەرمیان رێککەوتن کە ھەڤاڵانی خۆمان بگێڕینەوە بۆ ناو لق  و ئەوان بیپارێزن، بەڵام دوای گەڕانەوەیان نەیانتوانی بارەگاکەی ئێمە بپارێزن و، رێگەیان بۆ چۆڵ کردن بۆ ئەوەی ئاژاوەچییەکان بیسووتێنن"

هەڵبەت ئەم لێدوانەی بەرپرسی لقی ٢٢ـی پارتی، پاش ئەوە دێت کە، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی ئیدارەی گەرمیان ده‌ڵێت، کاردانەوەی لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کەلار، بەرپرسیارانە نەبووە،

(ساڵح) گوتیشی: "لە ھێرشەکەی دوێنێ شەھیدێک و١٠بریندارمان ھەیە و ھاوڵاتیێکیش بە گولـلەی وێڵ شەھید کراوە، بارەگای ناوچەی کەلاریشمان سوتێندراوە."

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار