٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەكرەم ساڵح: شەهیدیك و 10 بریندارمان هەیە.. رێنماییەكانی سەركردایەتی جێبەجێ دەكەین

سەرچاوە: KDP.info
گرووپێک لە بەردوەشێنە دەمامکدارەکانی گۆڕان.

گه‌رمیان-KDP.info-  بەرپرسی لقی ٢٢ـی پارتی لە گەرمیان ده‌ڵێت، لە سنوری لقی 22ـی گەرمیان شەهیدێك و 10 بریندارمان هەیە و بارەگای لیژنەی ناوچەی كەلاریش سوتێندراوە، ده‌شڵێت، رێنماییەكانی سەركردایەتیی پارتی جێبەجێ دەكەین.


(ئەكرەم ساڵح) بەرپرسی لقی ٢٢ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە گەرمیان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەكو لقی 22ـی گەرمیانی پارتیی دیمۆكراتی كوردستان تاكو ئێستا شەهیدێكمان هەیە بەناوی (عوسمان عەدنان) كە لە رێگادا لەلایەن ئاژاوەگیڕانەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و (10) برینداری تریشمان هەیە. بارەگای لیژنەی ناوچەی كەلاریش سوتێندراوە."

بەرپرسی لقی ٢٢ـی گەرمیان دووپاتی كردەوە كە "ئێمە هەر لە شوێنی خۆمانین لەناو بارەگای لق و رێنماییەكانی سەركردایەتیی پارتی جێبەجێ دەكەین، بۆیە هەر فەرمانێكمان پێ بكرێت بە شێوەی فەرمانەكە مامەڵە دەكەین. ئەمرۆیش هەست دەكەین هێزە ئەمنییەكان بوونیان زیاترە لەناو شاردا."

ڕێنماییەکانی سەرکردایەتیی پارتیی دیمۆکراتی کوردستان، کە ئاراستەی کادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی، ئەوەیە کە، ددانبەخۆداگرتوو و هێمن بن وکارێک نەکەن، بە هۆی کاردەی تێکدەرانەی ئاژاوگێڕ و بەردوەشێنەکانی گۆڕانەوە، بەرچەکرداریان هەبێ.


سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار