٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ هێرش كرایە سەر دوو بارەگای دیكەی پارتی.. بە رێككەوتن بارەگاكان رادەستی هێزە ئەمنییەكان كراون

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info-  كارگێڕێكی لقی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە ئاشكرای كرد، "لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەست بەسەر هیچ بارەگایەكی پارتیدا نەگیراوە و رێگەیان لێ گیراوە، بەڵام بە رێككەوتن هەموو بارەگاكانمان رادەستی هێزە ئەمنییەكان كردووە و، لە ئێستایشدا ئێمە هەموومان لە بارەگای لق كۆ بووینەتەوە و بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو ئامادەین".

كارێگڕی لقی١٢ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە (بەختیار سدیق) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە هێرشەكانی دوێنێدا بۆ سەر بارەگاكانی ئێمە لە سنووری هەڵەبجە، رێگەمان نەدا هیچ بارەگایەكمان بكەوێتە دەست هێرشكەرانەوە، بەڵام بەداخەوە لە سنووری پێنجوێن و سەیدسادق ٢٣ كادیر و پێشمەرگە و لایەنگرمان بریندار بوون".

(بەختیار سدیق) گوتیشی: "شەوی رابردوو بە رێككەوتن لە كۆی١١بارەگا، ١٠بارەگای خۆمان رادەستی هێزە ئەمنییەكان كردووە و ئەوان دەیپارێزن، ئەمڕۆ بەیانییش هێرش كرایە سەر بارەگاكانمان لە ناوچەی شارەزوور و زەڕایەن، بەڵام رێگرییان لێ كرا دەستی بەسەردا بگرن و تەنیا هەندێك زیانی ماددییان پێ گەییشتووە".

(سدیق) ڕوونیشی كردەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ خۆپیشاندانێكی خۆڕسك كرا كە ئێمە پشتگرییان لێ دەكەین، بەڵام ئەوانەی كە خۆڕسك نین و لایەنی سیاسی لە پشتەوەیە، دوای نیوەڕۆیان دەكرێن و هێرش دەكەنە سەر بارەگاكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان، وەلێ ئێمە ئێستا هەموومان لە بارەگای لقین و لە ئامادەباشیداین بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، بەڵام تاوەكو ئێستا دۆخەكە ئارامە".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار