٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كامه‌ران حه‌مه‌جان: رۆڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پۆلیس وه‌ك پێویست نییه‌

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان-KDP.info-  بەرپرسی لیژنەی ناوچەی بەمۆی پارتی دەڵێ، هه‌رچه‌نده‌ هێزه‌كانی ئه‌منی و پۆلیسی چالاكی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م باره‌گاكاندا هه‌ن، به‌ڵام هێشتا رۆڵیان وه‌ك پێویست نییه‌ كه‌ به‌ته‌واوه‌تی بمان پارێزن.

(كامەران حەمەجان) بەرپرسی لیژنەی ناوچەی بەمۆی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت "لەئێستادا سەرجەم كادر و پێشمەرگەكانی ناوچەكەمان لە بارەگای ناوچەین، چاوەڕوانی بارودۆخەكەین و تائێستایش دۆخه‌كه‌ ئارامە و هیچ دەستدرێژیەك نەكراوەتە سەر بارەگاكەمان، بەڵام ئەمە ئەم مانایە ناگەیەنێت كە هیچ شتێك روونادات و تێكدەران دەستدرێژی ناكەنە سەر بارەگاكەمان.

(حەمەجان) ده‌یشڵێ "تائێستا لە گرژی و ئاژاوەكانی ئەمڕۆدا هێزە ئەمنیەكان  رۆڵیان هه‌بووه‌، بەڵام ئەم رۆڵە وەكو پێویست نیە و بەدڵی ئێمە نییە، وەكو ئەوەنیە كە خۆمان پارێزگاری لەخۆمان بكەین. هەر كاتێك كە هێزە ئەمنیەكان لە بارەگاكان دوور بكەونەوە هێرشەكان دەست پێدەكاتەوە و تێكدەران روو له‌بارەگاكانمان دەكەن و وەك چۆن لە كەلاریش بینیمان دوای هێزە ئەمنیەكان هێرش دەستی پێكردەوە و بارەگای ناوچەی كەلاریان سووتاند."


بەرپرسی لیژنەی ناوچەی بەمۆی پارتی گوتیشی " لەئێستایشدا بارەگای ناوچەی گوڵانی پارتیی دیموكراتی كوردستان لقی 22ی پارتی لە گەرمیان پێشمەرگەكانی یەكەی 80 لەوێن و باره‌گاكه‌یان پاراستووه‌.
بەگوێرەی زانیاریەكانیشم پێشمەرگەكانی بارەگای یەكگرتوو و شوعی لە كەلار رایان كردووە، كۆمەڵێك هەرزەكار و منداڵ لە چواردەوریان كۆبوونەتەوە و هەوڵی هێنانە خوارەوەی ئاڵاكانیان دەدەن. "
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش پارتی ناوچه‌ی چوارقوڕنه‌ی راده‌ستی هێزه‌كانی ئاساییش كردووه‌.

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار