"لە گردەکەوە سهرپهرشتی ھێرشەکان بۆ سەر بارەگاکانی پارتی دەکرێ"
__2015_10_10_h20m4s32__LB.jpg)
سلێمانی-KDP.info- گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەڵێ، لە گردەکەوە سەرپهرشتی ھێرشەکان بۆ سەر بارەگاکانی پارتیی دەکرێت و، ئەمڕۆ یەکێک لە ھەڵسووڕاوەکانیان بۆ پێنجوێن ناردووە بۆ ئەوەی سەرپەرشتیی ھێرشەکان بۆ سەر بارەگاکانی پارتیی بکات.
(فارس نەورۆڵی) گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا ڕەوشەکە لە ھەڵهبجە تاڕادایەک ئارام بووهتەوە و، لە گەرمیان ھێرش بەردەوامە و سلێمانییش تا ڕادەیەک دامرکاتەوە."
(فارس نەورۆڵی) گوتیشی، بارەگای پارتیی دوای کەلار لە قەڵادزێیش سووتێندراوە، بەپێی زانیاریەکانیش مێردمنداڵێک لە بارەگاکەدا سووتاوە.
(نەورۆڵی) ڕوونیشی کردەوە، لە ھەموو ناوچەیەک ھەوڵ بۆ ھێرشکردنە سەر بارەگاکانی پارتیی ھەیە، بەڵام لە ھەندێک شوێن سەری نەگرتووە.
ڕایشیگەیاند: "گۆڕان بە ئاشکرا لە پشت ئەو ھێرشانەوەیە و لە گردەکەوە پەیخاو (ئیعاز)یان بۆ دەکرێت؛ ئەوە ئەمڕۆ یەکێک لە ھەڵسووڕاوە دیارەکانیان نێردراوە بۆ سەرپەرشتیکردنی ھێرشەکانی پێنجوێن."
بڵند ئیبراھیم




