پارتی: نه‌وشیروان مسته‌فا و داروده‌سته‌كه‌ى به‌رپرسیارى یه‌كه‌مى ئاڵۆزییه‌كانن.. ده‌بێت پیلانگێڕان باجى ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌یان بده‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پێوه‌ست به‌م دۆخه ئاڵۆزه و هێرشی به‌رفراوان بۆ سه‌ر باره‌گاكانی، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیمۆكراتی كوردستان، ئێمه نه‌وشیروان مسته‌فا و داروده‌سته‌كه‌ى به به‌رپرسیارى یه‌كه‌مى ئه‌و كاره تێكده‌رانه و ئاڵۆزى دروستكردنه ده‌زانین و وه‌ڵامى گونجاومان ده‌بێت و به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت پیلانگێڕان باجى ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌یان بده‌ن.
ده‌قی ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیمۆكراتی كوردستان:
هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست و خۆڕ‌اگرى كوردستان...
ئاگادارن كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوودا، زنجیره كارێكى تێكده‌رانه به‌رامبه‌ر هه‌ندێ له باره‌گاكانى پارتیمان، پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و گه‌رمیان له‌ژێر ناوى خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى، ئه‌نجام درا، كه له ڕاستیدا خۆپیشاندانه‌كان خۆڕسك نه‌بوون، به‌ڵكو پێشوه‌خته پلان بۆداڕێژراو بوون بۆ تێكدانى بارودۆخ و په‌لاماردانى باره‌گاكانمان، له‌كاتێكدا پارتیمان به هه‌موو هێز و تواناوه خه‌ریكى به‌رگریكردنه له كوردستان له به‌رامبه‌ر تیرۆریستانى داعش.
ئێمه نه‌وشیروان مسته‌فا و داروده‌سته‌كه‌ى به به‌رپرسیارى یه‌كه‌مى ئه‌و كاره تێكده‌رانه و ئاڵۆزى دروستكردنه ده‌زانین و وه‌ڵامى گونجاومان ده‌بێت و، به دڵنیاییه‌وه ده‌بێت پیلانگێڕان باجى ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌یان بده‌ن. له‌هه‌مان كاتدا داموده‌زگاكانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانین له پاراستنى باره‌گاكانمان له كاتێكدا ئۆرگانه‌كانى پارتیمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرس نه‌بوون و نین له هه‌بوونى كه‌موكوڕى و كه‌میى خزمه‌تگوزارى له‌و ناوچانه‌دا، چونكه دیاره كه به‌رپرسیاره‌تیى ئیدارى و خزمه‌تگوزاریی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، له ئه‌ستۆى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و گۆڕاندایه، هه‌روه‌كو چۆن ده‌زگاكانى ئاسایش و هێزه ئه‌منییه‌كان و ئیداره‌ى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌و ناوچانه به به‌رپرسیار ده‌زانین له پاراستنى باره‌گاكانى دیكه‌مان و سه‌روماڵى ئه‌ندام و كادیران و جه‌ماوه‌رى پارتیمان.
هاووڵاتیانى به‌ڕێز و خۆشه‌ویست..
تاكوئێستا پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان دانى به‌خۆدا گرتووه و هێمنیى ناوچه‌كانى ژێرده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى پاراستووه، ئه‌ویش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى گه‌له‌كه‌مان و، هیچ هه‌نگاوێكیشى نه‌ناوه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌م پیلان و ده‌ستدرێژییه ناڕه‌وایانه، به‌ڵام ئیمڕۆیش تاوه‌كو ئه‌م ساته‌ش نه‌وشیروان و تاقمه‌كه‌ى هه‌ر سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى پیلانه‌كه‌یان، بۆیه پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان به حه‌قى ره‌واى خۆی ده‌زانێت هه‌رهه‌نگاوێك بنێ كه به گونجاوى بزانێ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌م ئاژاوه‌گێڕى و پیلانه تێكدارانه. پارتى وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م خۆى به ئازاد ده‌زانێ له رێككه‌وتنه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌شداریى تاقمى نه‌وشیروان تیایاندا.
جه‌ماوه‌رى خۆڕ‌اگرى كوردستان...
پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان باوه‌ڕى به‌تینه به سه‌ركه‌وتنى گه‌له‌كه‌مان به‌سه‌ر دوژمنانى جۆراوجۆرى مافه ره‌واكانى و چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه‌ى رووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه، لێره‌دا داوا له ئه‌ندام و كادیران و جه‌ماوه‌رى تێكۆشه‌رى پارتیمان ده‌كه‌ین، كه هیچ په‌رچه‌كردارێك نیشان نه‌ده‌ن و هێمنى شار و شارۆچكه‌كان بپارێزن و، وه‌كو هه‌میشه به‌رپرسیارانه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه ره‌فتاربكه‌ن، سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌له‌كه‌مانه..
بژى كورد بژى كوردستان...
مه‌كته‌بى سیاسیى
پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان
10/10/2015




