"بارەگای ناوچەی پارتی لە کەلار سووتێندرا؛ ١٢ ههڤاڵی پارتی بریندارن"

كهلار -KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٢ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان دهڵێ، بەھۆی کەمتەرخەمی دەزگا ئەمنیەکانەوە بارەگای ناوچەی پارتیی لە کەلار سووتێندرا.
(ئەکرەم ساڵح) بەرپرسی لقی ٢٢ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە بە تەنسیق لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان و قایمقامدا، ئەمنیەتی لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کەلار بەوان ڕاسپێردرا، بەڵام نەیانتوانی بیپارێزن و، ھێرشکەران سووتاندیان."
بەرپرسی لقی ٢٢ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان گوتیشی: "بەھۆی کەمتەرخەمیی ھێزە ئەمنیەکان بارەگای ناوچەی پارتیی سوتێندراوە. بە ھۆی ھێرشەکەوە ١٠کەس لە ھەڤاڵانمان بریندار بوونە."
بڵند ئیبراھیم




