پێشمه‌رگه له‌گوێڕ گورزێكی دیكه‌ی له داعش وه‌شاند
__2015_10_10_h18m30s44__LB.jpg)
گوێڕ -KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ ئاشکرای کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ لە میحوەری گوێڕ تیرۆریستانی داعش ھێرشیان بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە دەست پێ‌کرد و پێشمه‌رگه‌یش به‌رپه‌رچی دانه‌وه و گورزێكی گه‌وره‌ی لێ وه‌شاندن.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ (جەمال مورتکە) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەم ئێوارەیە تیرۆریستانی داعش لە گوێڕ و پردی گوێڕ ھێرشیان هێناوەتە سەر ھێزی پێشمەرگە و، پێشمه‌رگه‌یش به‌رپه‌رچی دانه‌وه و گورزێكی گه‌وره‌ی لێ وه‌شاندن.
(جەمال مورتکە) گوتیشی، پێشمه‌رگه زیانی زۆری به داعش گه‌یاندووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا به‌ته‌واوی شه‌ڕه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه و دووره ته‌قه‌یه‌ك ماوه، بۆیه زیانه‌كانی دوژمن به‌ته‌واوی نازانرێ چه‌نده.
بڵند ئیبراھیم-سه‌رباز واحید




