لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان له‌به‌دواداچووندان كه بۆچی خۆپیشاندان به‌ره و باره‌گاكانی پارتیی ڕێڕه‌وی ده‌گۆڕێ!
__2015_10_10_h18m28s30__LB.jpg)
هەولێر-KDP.info- "جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاساییش له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت ئه‌مڕۆ له لیژنه‌كه‌یان ده‌ست ده‌كه‌ن به ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ڕه‌وشی خۆپیشاندان و په‌لاماردانی ناوچه‌كانی پارتی.
(نازم كه‌بیر هه‌ركی) جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانی كوردستان، بە مالپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه له لیژنه‌كه‌مان ده‌ستبه‌كار ده‌بین له‌سه‌ر به‌دواداچوون له‌باره‌ی ئه‌و باره‌دۆخه‌ی ڕووی داوه؛ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ی ئه‌و ڕه‌وشه ده‌كه‌ین و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین خۆپیشاندان به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه بکرێت؛ هه‌موو هاووڵاتیه‌ك مافی خۆیه‌تی داوای مافی خۆی بكات به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانە، نه‌ك به توندوتیژی و خەڵكی بێگوناح ببێته قوربان له‌م بابه‌ته."
(هه‌ركی) گوتیشی: "به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه ئایا بۆچی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كه‌مته‌رخه‌م بوونه كه ئه‌و ڕه‌وشه ڕووی دا و گه‌یشته ئه‌و ئاسته؛ ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی تریشەوە بۆچی خۆپیشاندانه‌كه به‌ره‌و باره‌گای پارتیی ڕێڕه‌ویان ده‌گۆڕن خۆی ڕێكخراوێك یان ناوچه‌یه‌ك چی پێ ده‌كرێت چ داوایه‌كی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌و سنوورانه‌دا."
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاساییش له په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی: "وێرای هاوخه‌میمان بۆ كه‌سوكاری قوربانیان ئه‌م كاره‌ی ده‌یكه‌ن جێگه‌ی داخه له‌پێناو ئه‌م توندوتیژیه خەڵك ده‌بێته قوربانی، ناكرێت خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ببێته قوربانی و به‌كاری بێنن بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رامی سیاسی، وه‌كو لیژنه‌كه‌مان له په‌رله‌مان ڕاپۆرتێك ئاماده ده‌كه‌ین و پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی قسه و گفتووگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین."
نەشوان بەرزنجی




