٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوای سەیدسادق و پێنجوێن بەنیازن لە ھەڵه‌بجەیشدا ھێرش بکەنە سەر لقی پارتی

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-   بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە ده‌ڵێ، دوای سەیدسادق ھێرش کردن بۆ سەر ناوچەی پارتی لە پێنجوێنیش کراوە و ئێستایش نیازیان ھەیە ھێرش بکەنە سەر لقی پارتی لە ھەڵه‌بجە.

بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە (فازڵ بەشارەتی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی لە بەیانییەوە ھێرش بۆ سەر سەیدسادق دەستی پێکرد تا ئێستایش بەردەوامە و، ١٦ پێشمەرگە و کادیری لق بریندار بوونە، بەڵام ئێستا توانیومانە ڕه‌وشه‌كه‌ كه‌مێك كۆنترۆڵ بكه‌ین.
(فازڵ بەشارەتی) گوتیشی، لە پێنجوێنیشدا ھێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی پارتی و تاوەکو ئێستایش بەردەوامە.
ڕوونیشی کردەوە، ئێستا بەنیازن ھێرش بکەنە سەر لقی ١٢ی پارتیش لە هەڵەبجەش و، ١٥٠ مەترێک لە لقەوە دوورن و، ئێمەش ئامادەکاری تەواوی خۆمان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە لق، بەڵام مامۆستایانی ئایینی و، ھەندێک لە ڕێکخراو و، چالاکی مەدەنی ڕۆڵی باشیان ھەبووە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار