"بارهگای پارتی بانك نییە تا پارهی لێ دابهش بكرێ.. ئاخر چیان لهو بارهگایهدا دهست دهكهوێ!"
__2015_10_10_h18m23s3__LB.jpg)
جەلەولا-KDP.info- بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی لە جەلەولا دەڵێ گۆڕان خەڵكی هێناوەتە سەر شەقامەكان بە ناوی خۆپێشاندان و دیموكراسییەوە ئەسڵەن بەم كردەوانە خەریكە پرۆسەی دیموكراسی بۆگەن دەكرێت، ئاخر ئەم بارەگایانەی پارتی چی لێیه؟ خۆ من و كادیرەكانم چوار پێنج مانگێكه مووچەمان وەرنەگرتووە!
(عامر ڕەفعەت) بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "گۆڕان خەڵكی هێناوەتە سەر شەقامەكان بەناوی خۆپێشاندان و دیموكراسییەوە، ئەسڵەن بەم كردەوانە خەریكە پرۆسەی دیموكراسی بۆگەن دەكرێت چونكە لە دیموكراسیدا شتێك نییە بە ناوی ئەم پشێوی و دەستدریژیانەی كە بۆ سەر بارەگاكانی پارتی دكرێت. ئێمە لە سەردەمێكی زۆر پێشكەوتووداین پێم سەیرە كە كۆمەڵی منداڵ و هەرزەكاریان هێناوەتە بەردەم بنكە و بارەگاكانی پارتی و تودوو تیژیان پێدەكەن. ئاخر ئەم بارەگایانەی پارتی چی تیایە؟ خۆمن كادیرەكانم چوار مانگە مووچەی وەرنەگرتووە! ئەگهر تۆش مووچەت وەرنەگرتووە ئەوا هەقەكەت لە لای حكوومەت و پەرلەمانە بارەگای پارتی خۆ بانك نییە."
(ڕەفعەت) گوتیشی: "ئێمە بڕوامان بە دیموكراسی و خۆپێشاندان هەیە و خۆپێشاندان كەمترین مافە كە بە هاووڵاتی بدرێت، بەڵام بەو شێوەیە نا كە هێرش بكرێتە سەر بارەگای حزب و بسووتێندری، بۆ تەنیا بەرانبەر بە بارەگاكانی پارتی خۆ هەرپێنج حزبەكە لە حكوومەتدان و هەموویان كەموكورتیان بەر دەكەوێت. باشە ئایە پارتی نەیهێشتووە وەزیری داراییە گۆڕانەکە مووچە دابەش بكات؟ خۆ كۆمەڵێك وەزیر و بەرپرسیان لە ناو حكوومەتە ئەگەر خەتای پارتییە با بێن لە كەناڵەكانەوە بۆ خەڵكی ئاشكرا بكەن. ئەگەرنا با واز لە چەواشەكردنی خەڵكی بێنن. "
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی لە جەلەولا گوتیشی: "پارتی دیموكراتی كوردستان پێگەیەكی بەهێزی هەیە لە هەرێمی كوردستاندا و دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم پێگە بەهێزەیەوە گرفتەكان بە لێك تێگەیشتن و گفتوگۆ چارە بكات. خۆ پارتی دەتوانێت لە كەركووكەوە تاكو زاخۆ بارەگای گۆڕان بسووتێنێ، بەڵام ئەمە چارە نییە و دوورە لە ئەخلاقی سیاسەتی پارتی. ئەوان لە ڕێگای خۆپێشاندانی ڕەوای خەڵك كە داوای مافی خۆیان دەكەن جموجۆڵ دەكەن و خۆپێشاندانیان بەلاڕێدا برد تەنێ بۆ گەیشتن بە مەرامی سیاسی."
سەرباز واحید




