٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئه‌وانه‌ی هێرش بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كه‌لار دێنن ناسراون"

سەرچاوە: KDP.info

دووز-KDP.info-بەرپرسی ناوچەی دووزی پارتی دەڵێ ئێستا ئەوەی هەیە لە كه‌لار بە ناوی خۆپیشاندان كۆمەڵێك خەڵكی ناسراون كە لایەنێكی ناسراو بە ئاراستەی بنكە و بارەگاكانی پارتی دەیانجووڵێنن و زۆرێك لە كادیر و بەرپرسی حزبی لەناو خۆپێشاندەكان دەبیندرێن.

(ئەحمەد عەزیز) بەرپرسی ناوچەی دووی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە بارەگەی لقی 22ی گەرمیانەوە بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی راگەیاند كە "لە سنووری ناوچەی دووزدا بارودۆخەكە ئارامه‌ و هیچ كێشەیەك نیەو هیچ جۆرە رەفتارێكی توندوتیژ بەدی ناكرێت بەرانبەر بە لیژنەی ناوچەی دووزی پارتی، بەڵام ئەوەی هەیە لە كه‌لار بەناوی خۆپیشاندان كۆمەڵێك خەڵكی ناسراو كە لایەنی ناسراو بە ئاراستەی بنكە و بارەگاكانی پارتی دەیانجوڵێنن و زۆرێك لە كادیر و بەرپرسی حزبی لەناو خۆپێشاندەكان دەبیندرێن ."

(عەزیز) ڕوونیشی كردەوە كە "ماوەیەكە كەسانێك لە میدیا حزی و سێبەرەكان و لەپەرلەمانی كوردستان و لەمەكۆو بارەگاكان تەوجیهات بڵاو دەكەنەوە و قسەی ئاگرین دەكەن و خەڵك بارگاوی دەكەن بەرانبەر بە ئەم قەیرانەی گە بانگەشەی ئەوەی بۆدەكەن كە پارتی بەرپرسیەتی؛ بۆیە دەڵێین ئەمانەی ئەم دۆخەیان ناوەتەوە كەسانێكی ناسراون."

بەرپرسی ناوچەی دووزی پارتی دووپاتی كردەوە كە " تا ئەم دەقەییەش لە بەیانییەوە چەندین جار هێرشیان هێناوە بۆ بارەگای لقی 22ی پارتی لە گەرمیان، بەڵام لەپاشان ڕێگرییان لێ كرا لەلایەن هێزەكانی چالاكیە مەدەنییەكان و هێزە ئەمنییەكانەوە و رۆڵێكی باشیان گێرا لە بڵاوەپێكردنی خۆپێشاندەران . بەڵام دواتر ئاراستەی خۆپێشاندانەكان گۆڕدرا و ڕووەو لێژنەی ناوچەی كەلار بە ڕێكەوتن و لە ئەنجامدا زەرەر و زیانی مادی بەر بارەگای لیژنەی ناوچەكە كەوت، بەڵام هەمدیسان لەلایان هیزە ئەمنیەكان بڵاوەیان پێكرا. ئەمە دۆخەكەیە و ناتوانین بەپێش ڕووداوەكان بكەوین، بەڵام نازانین تا چەند سه‌عاتی تر چی ڕوو دەدات و ئێستا ڕەوشی بارەگای لقی 22ی پارتی ئارامە."

سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار