گوێڕ.. هێرشی داعش تێك شكێندرا و كوژراوی زۆریان هەیە

گوێر-KDP.info- بەرپرسی میحوەری گوێڕ دەڵێ، تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی پردی گوێڕ و ناوچەی كەپراندا، هێرشیان هێنایه سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە و تائێستایش شەڕەكە بەردەوامە، بهڵام دۆخەكە لەژێر دەستی هێزی پێشمەرگەدایە و گهڵێك به تووندی بەرپەرچیانمان داوەتەوە و دهیانشكێنین.
(جەماڵ مورتكە) بەرپرسی میحوەری گوێڕ لە مهیدانی شەڕەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ''تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی پردی گوێڕ و ناوچەی كەپراندا، هێرشیان هێنایه سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە و هێشتایش شەڕەكە بەردەوامە. لە ئێستادا هێزی پێشمەرگە لێیان هاتوونەتە دەست و له ههوڵی ڕاونانیاندان، ههڵبهت تهقه هەر بەردەوامە، بهڵام دۆخەكە لەژێر دەستی هێزی پێشمەرگەدایە و زۆر تووندی بەرپەرچی تیرۆریستان داوەتەوە و دهیانشكێنین."
بەرپرسی میحوەری گوێڕ گوتیشی "لەم شەڕەدا پێشمەرگەیەك شەهید بووە و دووانیش بریندار بوونە، ئهوهی كه پێوهندی به زیانی تیرۆریستانیشهوه، جارێ روون نەبووهتەوە، چونكه له دۆخی شهڕداین، بەڵام پێدەچێت كوژراوێكی زۆریان هەبێت؛ چونكە زۆر تووند وهڵام دراونەتەوە."
سەرباز واحد




