به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا: به‌هانامانه‌وه نه‌یه‌ن ده‌مانكوژن.. هێزی ئه‌منی نامانپارێزن.. ڤیدیۆ

گه‌رمیان-KDP.info- (به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا) به‌رپرسی ناوچه‌ی گه‌رمیانی پارتی ڕایگه‌یاند، وا به‌ردوه‌شێنان خه‌ریكه ده‌گه‌نه نێو باره‌گای ناوچه‌كه‌مانه‌وه و، سه‌رباری برینداركردنی هه‌شت كادیرمان، كه ئه‌گه‌ر به فریامان نه‌كه‌ون، هه‌ر به به‌رد هه‌ر هه‌موومان ده‌كوژن.
(به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا) كه له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ی بۆ رووداو ده‌كرد، به دڵ‌پڕ له نیگه‌رانییه‌وه ده‌یگوت: فریامان نه‌كه‌ون هه‌ر هه‌موومان ده‌كوژن كه له نێو باره‌گای ناوچه‌كه‌مانین و، تا دێ ئاپۆڕای هه‌رزه‌كاره به‌ردوه‌شێنه‌كان نزیك و نزیكتر ده‌بنه‌وه لێمان، ئاخر ئه‌وان هه‌شت پێشمه‌رگه و كادیریان لێ بریندار كردووین و، كاره‌بایان ڵێ بڕیوین، كه‌چی هێشتا دڵیان ئاو ناخواته‌وه و، بێنه ژووره‌وه ده‌مانكوژن.''
(به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا) كه كادیرێكی دیاری پارتییه، ده‌رباره‌ی ڕۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كان له پاراستنی ئه‌واندا ده‌یگوت: ''قایمقام لامان بوو، به‌ڵم جێی هێشتین و ئه‌و هێزه‌یش كه به ده‌ورمانه‌وه بوون، هیچ ڕۆڵێك له دوورخستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رانه‌وه ناگێڕن، هه‌ربۆیه دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه، ئه‌گه‌ر به فریامان نه‌كه‌ون، حاڵمان گه‌لێك خراپه.''
له‌م لینكه‌وه ڤیدیۆكه ببینه:
http://rudaw.net/NewsDetails.aspx?pageid=163923




